تەواو؛ نێیمار یانەی داهاتووی دۆزیەوە

یاریگا –
چیرۆکی نێیمار و هیلال کۆتایی هات و لەیەکتر جیادەبنەوە.
نێیمار هاوینی 2023 دوای گەشتەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان وەک کۆتا یانەی ئەوروپا، بە گرێبەستێکی دوو ساڵە و بەبڕی 90 ملیۆن یۆرۆ وەک گرانترین گرێبەست لە مێژووی یانەکانی خولی سعودیە گواسترایەوە ئەو وڵاتەی کەندا. ئەوە و هەروەها زانیارییەکان باسیان لە پێدانی مووچەی 150 ملیۆن یۆرۆیش دەکرد بۆ هەر ساڵێک. بەڵام پێکانی سەخت ناوبراوی لە زۆرینەی هەرە زۆری یارییەکانی هیلال دابڕاند و تا کار گەشتە ئەوەی لە ناوەڕاستی ئەم مانگە و دوای بردنەوە گەورەکەی هیلال 9-0 بەرامبەر فەتح، خۆرخێ خیسۆس بەتەواوەتی جێنەبوونەوەی نێیمار لە یانەکەیدا راگەیاند. ئەوەش دوای دابڕانی ئەستێرە بەڕازیلییەکە بۆ ماوەی نزیکەی ساڵێکی تەواو و گەڕانەوەی بۆ یاریگاکان لە کۆتایی مانگی ئۆکتۆبەر کە سەرلەنوێ تووشی پێکان هاتەوە.
دوای لێدوانەکەی خیسۆس، هیچ شتێک نەمایەوە نێیمار تا کۆتایی گرێبەستەکەی کە هاوینی ئەم ساڵ بەسەردەچێ، لەگەڵ هیلال بمێنێتەوە. هەربۆیە داوایکرد بەبێ بەرامبەر لەگەڵ هەر یانەیەک خۆی دەیەوێ رێکبکەوێ. رازیبوونی هیلالیش بەو داخوازیەی نێیمار، دەبوو یاریزانە بەڕازیلەکە دەستهەڵبگرێ لەو بڕە پارەیەی کە زیاتر لە 60 ملیۆن دۆلارە، لەسەر یانەکەی ماوەتەوە پێی بدات.
بەگوێرەی هەواڵێک کە تۆزێ پێش ئێستا فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، نێیمار لەگەڵ یانەی سانتۆس رێککەوتووە بگەڕێتەوە بۆ ئەو یانەیەی تێیدا دەستیپێکرد.
رۆمانۆ نووسیوشیەتی کە هیلال گرێبەستەکەی نێیماری هەڵوەشاندووەتەوە و ئەستێرەکەی پێشووی بارسێلۆنا و پاریس بەم نزیکانە گەشتی بەڕازیل دەکاتەوە بۆ پشکنینە پزیشکیەکانی و پەیوەندیکردنی بە سانتۆسەوە.
🚨💣 Neymar Jr back to Santos, story confirmed and HERE WE GO! ⚪️⚫️🇧🇷
Al Hilal have terminated Ney’s contract with immediate effect as the Brazilian will now travel for medical and sign in as new Santos player.
Back to Santos, back to Vila Belmiro.
Ney volta pra casa. 🔙🏡 pic.twitter.com/gmPu9uVdNa
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) January 27, 2025