یاریگا –
ئەندامێکی دەستەی راگەیاندنی هەولێر باس لە هەڵبژاردنی یانەکە دەکات و پێی وایە کاتەکەی ئێستا گونجاو نیە بۆ هەڵبژاردن.
هێمن هەولێری ئەندامی دەستەی راگەیاندنی هەولێر لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک باس لە هەڵبژاردنی یانەکە دەکات و پێی وایە لە کاتی ئێستادا دوابخرێت باشترە، هێمن بەرپرسان و کاربەدەستانی هەولێر کە پەیوەستن بەم هەڵبژاردنە ئاگادار دەکاتەوە لەوەی کە چەند کەسانێک ئامانجی خۆ پاڵاوتنیان هەیە بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو کە شایستەی ئەوەنین یانەکە بەڕێوەببەن.
ئەندامەکەی دەستەی راگەیاندن دەڵێت هەولێر خەریکە ئیفلیج دەبێت و ناکرێ ناوی هەولێر بکرێتە قوربانی ململانێی هەندێ کەس، نامەکەی هێمن هەولێری وەک خۆی:
نامەیەک لە کورە هەولێریەک لۆ هەریەکە لە بەڕێزان :
نوسینگەی سەرۆکی حکومەت
دکتۆر پشتیوان سادق
کاک ئومێد خۆشناو
کاک سەردار ئیسماعیل
هەمو ئەو بەڕێزانەی کە پەیوەستن بەو بابەتەی لەخوارەوە دەینوسم ..
دوای سڵاو و رێز .. ئەوەی ئێستا دەگوزەرێ لەناو حەڕەمی یانەی هەولێر جێگای ئەسەف و داخە یانەکە خەریکە ئیفلیج دەبێ و دەبێتە قوربانی ململانێی بەربژێران و دەنگدەرەکانیان ..! بەڕێزان ئەهمیەتی یانەی هەولێر زۆر لەوە گەورەترە کە ئێوە لە شوێنی خۆتان دانیشتون و تەنها کتابێک دێتە پێشتان سەبارەت بەو بابەتە موتالەعەیەکی دەکەن و ئیمزای دەکەن! بە تەلەفۆنیش هەڵوەستە لەسەر ئەو بابەتە گرینگە ناکرێت ، ئێستا هەولێر دوای ساڵانێک گەراوەتەوە ململانێ و کێبرکێ لەسەر پلەکانی پێشەوەی خولی بژاردەکانی عیڕاق بۆیە تەنها باسی ئەو تیپە دەکەم چونکە لە هەموو عیڕاق تیپی تۆپی پێ واجیهەی یانەیە و خاوەن زۆرترین هاندەرە ، بۆچی لەدەستپێکی ئەو خولەوە ئەو ئەزمەی هەڵبژاردن بەرۆکی یانەکەی گرتووە ؟ بەڕێزان هاندەران و هەواداران و عاشقانی یانەکە نکۆڵی لە دەعم و پاڵپشتی ئێوە ناکەن لەهەردوو لایەنی ماددی و مەعنەوی. بەڵام ئەو یانەیە لە پڕ قەیرانترین یانەی عیڕاق بووە سەقامگیرترین یانە لە ماوەی شەش مانگ . پرسیارە روونەکە ئەوەیە (لۆ ئینتیخابات) ئێستا ؟ تیپەکەت لە ململانێی ریزەکانی پێشەوەیە دەرگای گواستنەوەی زستانە وا خەریکە نزیک دەبێتەوە تکایە یانەکە مەکەنە قوربانی کەسانێک کە هەرگیز نە هەولێری بوینە و نە پارتی و ساحێب مەبدەئێکی سەقامگیر ، ئاخر توخوا رەوای حەقە لە خولی کوردستان کەسانێک پێشتر پارەیان داوە بەناوبژیوان بۆ ئەوەی هەولێر براوە نەبێت ئێستا بێ دەنگ بدا و چارەنووسی چوار ساڵی ئەو یانەیە دیاری بکات ؟ برایانم ئەو یانەیە گەورەیە پیاوی گەورەشی دەوێت بەڕێوەی ببات سەرۆک دەفەرموێ هەولێر هەولێرە . ناکرێ کەسانێک ئەویانە بەرێوەببەن کاتێک تووشی قەیران بووی مۆلیدە و پاسی یانەکە بفرۆشی ! کورد گۆتەنی دەبی دوو دینارت هەبی کە توشی قەیران بوی دەست لۆکەس پان نەکەیەوە ، پیاوی وا هەیە بەربژێرە لەئیسکان دادەنیشی خەڵک پارەی چایەکەی لۆ دەدا ئێستا دەڵێ خۆم هەلدەبژێرم !
بۆیە تکاکارم لەدوای تەواوبونی کێبرکێکانی وەرزی ئەوساڵی خولی ئەستێرەکانی عیراق با یانەکە لەرووی کارگێریەوە سەقامگیربێت و بابەتی هەڵبژادن دوابخەن . بە تەحەداوەش هیچ بەرژەوەندیم چ لەلایەنی ماددی یان ئیمتیاز نە لەگەل دەستەی کارگێری پێشوو و پێشی ئەوانیش و ئێستا و داهاتووش نیە من هێمن هەولێریم ٢٦ ساڵە لەو یانەیەم بە خۆبەخش هاندەر بووم دەستەی هاندەران بووم وێنەگر بووم ئێستاش بە شانازیەوە بچوکترین کەسی ناو نوسینگەی راگەیاندنم . تەنها ئەوەی لەلای من گرنگە ناوە بەرزو پیرۆزەکەی شەکرە هەولێرە .
هەڵبژاردنی دەستەی کارگێڕی هەولێر لە 22ـی ئەم مانگە دەکرێت و تا ئێستا چەندان کەس نیازی خۆ پاڵاوتنیان هەیە و رەنگ بەشێک لە ئەندامانی پپێشووی یانەکەش جارێکی تر بگەڕێنەوە یانەی هەولێر.