یاریگا–
زینەدین زیدان، راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا ناوی یاریزانەکانی بۆ جامی سوپەر بڵاوکردەوە و بێنزیما و بەیل بانگهێشت نەکراون.
ماڵپەری فەرمی شاهانەکان لیستی ناوی ئەو یاریزانانەی بڵاوکردەوە کە بۆ جامی سوپەر بانگهێشت کراون و هەریەکە لە کەریم بێنزیمای فەڕەنسی و گاریس بەیلی وێلزی بە هۆی پێکان بانگهێشت نەکراون و بەشداری جامەکە ناکەن.
جامی سوپەری ئیسپانیا بۆ جاری یەکەم بە شێوازێکی نوێ و بە بەشداری چوار لە سعوودیا دەکرێت و ریال مەدرید لە یەکەم یاریدا رووبەرووی ڤالێنسیا دەبێتەوە.