ئاسیاعێراق

قوە جەوییە ماڵئاوایی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا کرد

سەفا هادی: دەمانەوێ هاندەرانمان ئاشت بکەینەوە

Yariga App

یاریگا –

قوە جەوییە دوای شکستی بەرامبەر تەعاون، بە فەرمی ماڵئاوایی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا2 کرد.

لە دوا یاریی خۆی لە کۆمەڵەی دووەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا2، قوە جەوییە لە یاریگای مەدینە لە بەغدا رووبەرووی تەعاونی سعودی بوویەوە و یارییەکەشی بە ئەنجامی 1 _ 0 دۆڕاند، سەفا هادی ناوەراستکاری قوە جەوییە هۆکاری شکستەکەیان باس دەکات و گوتی:

ئامانجی ئێمە گەیشتن بوو بە قۆناغی داهاتوو زۆر هەوڵمان دا بەڵام بەداخەوە بە هۆی هەڵەیەکی بچوک لە سەرەتای گێمی دووەم گۆڵمان لێکرا و شکستمان هێنا، هەوڵمدا بگەڕێینەوە کەشی یاریی بەڵام سەرکەوتوو نەبووین، ئیتر دەبێ ئەم یارییە و خولەکە لە بیر بکەین دوای پێنج رۆژی تر لە خولی ئەستێرەکانی عێراق یاریی دەکەین دمانەوێ دڵی هاندەرانمان ئاشت بکەینەوە.

بەم شکسته قوە جەوییە بە نۆ خاڵ لە ریزبەندی سێیەم دێت و بە فەرمی ماڵئاوایی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا2 کرد، تەعاونی سعودی بە 15 خاڵ بە پلەی یەکەم و خالدیەی بەحرێنی بە 12 خاڵ بە پلەی دووەم سەرکەوتن بۆ قۆناخی داهاتووی خولەکە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button