ئیسپانیا

سەرۆکی خیتافی: داوای یاریزانێکی ڕیاڵم کرد لە پێرێز بەڵام…

یاریگا- لە کاتی یارییەکەی ڕیاڵ مەدرید و خیتافی کە شەوی ڕابردوو بەڕێوە چوو، سەرۆکی هەردوو یانە کەوتوونەتە گفتوگۆوە لە بارەی ئیبراهیم دیاز.

ئەوەش بە گوێرەی لێدوانی ئانخێل تۆرێسی سەرۆکی خیتافی بۆ ڕۆژنامەی مارکا، ئەو گوتی: “بەڵێ، جارێکیتر داوام لە فلۆرێنتینۆ پێرێز کردەوە بۆ کڕینی ئیبراههیم دیاز، کە پێشتریش ئەو باسەمان پێکەوە هەبووە. ڕاهێنەرەکەمان خواستی لە سەرێتی، بەڵام گرفتەکە ئەوەیە یاریزانەکە لە ئێستادا دەیەوێت هەر لە ڕیاڵ بمێنێتەوە.” ئەوە لە کاتێکدایە ناوەڕاستکارە لاوەکە ئەم وەرزە تەنها چوار جار بەشداریی پێکراوە و هیچ جارێکیش سەرەکیی نەبووە.

لە بارەی بژاردەی دووەم کە ماریانۆ دیازە و دەیەوێت لەم مانگەوە مێرەنگی جێ بهێڵێت، سەرۆکەکەی خیتافی گوتی: نەخێر، تەنها لەسەر ئیبراهیم دیاز قسەمان کردووە.

ڕیاڵ بەبێ بەشداریکردنی هەندێک لە ڕەگەزە سەرەکییەکانی، توانی بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لە یانەکەی دراوسێی بباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button