ئیسپانیائینگلتەرا

یونایتد نرخی گرینوود بۆ بارسێلۆنا دیاری دەکات

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد، نرخی دەستبەرداربوونی مەیسۆن گرینوودی یاریزانی یانەکەی لە نێوان 40 بۆ 60 ملیۆن یۆرۆ داناوە.

بەگوێرەی رۆژنامەی مۆندۆپۆرتیڤۆ، دیکۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی بارسێلۆنا هەفتەی رابردوو لەگەڵ نوێنەرانی مانچێستەر یونایتد کۆبووەوە. لەگەڵ جۆن مورتاو بەڕێوەبەری وەرزشی و مات هارگریڤز نانی نیوەڕۆیان خوارد و یەکێک لەو بابەتانەیکە باسیان کرد، گرنگیدانی بارسێلۆنا بوو بۆ مەیسۆن گرینوودی تەمەن 22 ساڵ.

یاریزانە باڵە ئینگلیزییەکە کە بە خواستن لە خیتافێ یاریی دەکات، یەکەم کەس نییە کە بارسێلۆنا لەم هاوینەدا هەوڵی بەدەستهینانی بدات و پێدەچێت یونایتدیش ئارەزووی فرۆشتنی ئەم یاریزانەی هەبێت. هەروەها ئەگەری ئەوەش هەیە کە لە تیپە شین پۆشەکەی مەدرید درێژە بە تۆپی پێی خۆی بدات.

بەڕێوبەرەکابی مانچێستەر پرسیاریان لە دیکۆ کرد کە بارسێلۆنا دەتوانێت تا چەند پارە لە خەرجی گواستنەوەی گرینوود خەرج بکات دەوێت و دواتر رایانگەیاند کە نرخی گرینوود لە نێوان 40 بۆ 60 ملیۆن یۆرۆ دەبێت. لە ئەنجامدا پێدەچێت بارسا ناچێتە نێو کێبڕکێی کڕینی هێرشبەرەکە چونکە ئەو بڕە پارەیە لە دەرەوەی بودجەی تەرخانکراوی یانەکەیە.

گرینوود لەم وەرزەدا لە کۆی 26 یاری لەگەڵ خیتافی 8 گۆڵیکردووە و 5 ئەسیستیشی هەبووە. ئەو یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانیا و ئاستە باشەکەی سەرنجی چەند تیپێکی گەورەی نەک تەنها لە ئیسپانیا، بەڵکو لە پرێمەرلیگ و سێریا ئەی بۆ لای خۆی راکێشاوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button