ئینگلتەراگرنگترین

زانیارییە گرنگەکە لەبارەی مان سیتی و گواردیۆلاوە گەیشت

Yariga App

یاریگا –

هەفتەیەکە هاندەرانی مانچێستەر سیتی بە دوودڵیەوە چاوەڕوانی گەشتنی کۆتا زانیاریین لەبارەی رێککەوتنی یانەکەیان و پێپ گواردیۆلا بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ ماوەیەکی درێژتر.

ترس و دوودڵی هاندەرانی یانە ئینگلیزیەکە هەروا بێ هۆکار نییە، بەوپێیەی گواردیۆلا هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ سیتی بەسەردەچێت و خودی خۆشی چەندجارێک ئاماژەی ئەوتۆی داوە کە خواستی رۆشتنی هەیە. ئەوە و هەروەها هاتنەپێشەوەی یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیل بۆ دەستنیشانکردنی پێپ وەک راهێنەری نوێی سامبا.

هەڵبژاردەیەکی گەورەی جیهان لەم ساڵدا چەند جارێک پەیوەندیان بە گواردیۆلاوە کردووە

رۆژی 9ی ئەم مانگە سەرچاوەکانی رێلیڤۆی ئیسپانی بڵاویانکردەوە کە هەفتەیەکی چارەنووسساز چاوەڕوانی سیتی و گواردیۆلا دەکات بۆ چوونە نێو گفتوگۆی یەکلاکەرەوە تایبەت بە گرێبەستەکەی.

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە ماڵپەڕی Football Insider بڵاویکردووەتەوە، مان سیتی لەگەڵ راهێنەرە ئیسپانیەکە گەشتوونەتە رێککەوتنی سەرەتایی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ ساڵێک زیاتر.

هێشتا هیچ شتێک لەلایەن ئەو دوولایەنەوە نەوتراوە، چاوەڕواندەکرێت دوای تەواوبوونی یارییە نێودەوڵەتیەکان و گەڕانەوەی یاریی یانەکان، یەکێک لە پرسیارەکان ئاراستەی گواردیۆلا بکرێت پرسی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەیەتی بەتایبەت دوای بڵاوبوونەوەی زانیارییەکانی ئەمڕۆ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button