بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یۆڤی کوڕی ئەفسانەیەکی تۆپی پێی فەڕەنسای گواستەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی یوڤێنتوس سەرکەوتوو بوو لە گواستنەوەی کیفرین تورام لە یانەی نیسی فەڕەنسیەوە.

کیفرین کە تەمەنی 23 ساڵە و لە ناوەڕاست یاریدەکات، کوڕی لیلیا تورامی بەرگریکاری ئەفسانەیی فەڕەنسایە کە ئەمیش لەنێوان 2001-2006 درێسی یوڤی دەپۆشی.

بەگوێرەی زانیاریەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، سبەی یاریزانەکە دەگاتە شاری تورین بۆ ئەنجامدانی پشکنینە پزیشکیەکانی.

رۆمانۆ ئەوەیش زانیوە کە گرێبەستەکە تا ساڵی 2029 دەبێت و بڕەکەی 30 ملیۆن یۆرۆیە بە گۆڕانکارییەکانەوە دەدرێت با یانەی نیس. هەروە‌ها مووچەی ساڵانەی 2.5 ملیۆن یۆرۆ بۆ هەر وەرزێک بۆ یاریزانە نوێیەکەیان.

ناوبراو وەرزی رابردوو لە خولی لیگ وەن لە 27 یارییدا گۆڵێک و ئەسیستێکی هەبوو.

بە هاتنی کیفرین بۆ خانمە پیرەکە، رکاربەرێتیەکەی خولی فەرەنسی لەگەڵ مارکوس تورامی برای دەگوازێتەوە بۆ سێریائەی کە ئەمیان لە یانەی ئینتەر میلان یاریی دەکات.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button