ئه‌مریکائه‌وروپائینگڵته‌راگرنگترین

مۆرینهۆ گواستنەوەی ئیبراهیمۆڤیچ رەتدەکاتەوە

یاریگا
خۆزێ مۆرینهۆ، راهێنەری پۆرتوگاڵی یانەی تۆتێنهامی ئینگڵاند گواستنەوەی زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ هێرشبەری سویدی بۆ یانەکەی رەتدەکاتەوە.

سپێشەل وەن لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری یانەکەی بەرامبەر ئۆڵەمپیاکۆسی یۆنانی گووتی ” زلاتان یاریزانێکی نایابە و هەموو راهێنەرێک هیوایەتیەتی ئەو یاریزانە یاری بۆ بکات، بەڵام ئێمە کە خاوەنی هێرشبەرێکی وەکو هاری کەین بین، هیچ پێویستیمان بە یاریزانی دیکە نیە “.

زلاتانی 38 ساڵان گرێبەستەکەی لەگەڵ لۆس ئانجلۆس گالەکسی ئەمریکی کۆتایی هاتووە و تاوەکو ئێستا چارەنوسی خۆی یەکلایی نەکردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button