ئینگلتەرا

باستیان شڤانستایگەر نهێنییەکی گەورەی سەردەمی مۆرینهۆ ئاشکرادەکات

باستیان شڤانستایگەر بۆ یەکەمجار ئاشکرای دەکات کە چۆن مۆرینهۆ بەشێوەیەکی ناشرین دەریکردووە ئەوکاتەی هەردووکیان لە مانچێستەر یونایتد بوون.

شڤانستایگەر لە میانەی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گاری نیڤڵ بۆ سکای سپۆرت باسی رووداوێکی کرد و وتی

دوای ئەوەی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە یۆرۆ ماڵئاواییانمان کرد، گەڕامەوە یونایتد و رۆژی لە دایک بوونم بوو، لەوکاتەدا یونایتد لە کەمپێکی مەشق بوون لە ئەمریکا و تەنها ئیبراهیمۆڤیج لە یانەکە مەشقی دەکرد. کاتێک گەیشتمە ئەوێ و ویستم بچمە ژووری خۆگۆڕین، پێیان وتم لەسەر بڕیاری راهێنەر بۆت نیە لەگەڵ تیمی یەکەم مەشق بکەیت و رێگەیان نەدام بچمە ژوورەوە. پێم وتن ئەی ئێستا چی بکەم ؟ وتیان دەتوانیت لەگەڵ تیمی خوار 16 ساڵ مەشق بکەیت. منیش سەرم سوڕما بوو نەمدەزانی چی روودەدات وئاگام لە هیچ نەبوو، تەنانەت رێگەیان نەدا کەلوپەلەکانم لە ژووری خۆگۆڕین بهێنم و خۆیان بۆیان هێنام”.

نیڤڵ سەری سوڕما لە قسەکانی شڤانستایگەر و پرسی دواتر چی روویداوە ، ئەویش وتی

داوام کرد، مۆرینهۆ ببینم و پاشانیش قسەم لەگەڵ کرد، ئەو باسی ئەوەی کرد گووایە من پێکانم هەیە و گوێم لە پزیشکەکانی یونایتد نەگرتووە و لە ئەڵمانیا هەوڵی چارەسەرم داوە. دەبێت پزیشکی یانەکە بمبینێت بەر لەوەی بگەڕێمەوە مەشقەکان.

نیڤڵ پرسی، پێت وایە لەبەر ئەوە دەرکرایت چونکە پێکانت هەبوو یاریت بۆ یونایتد نەکرد، کەچی لەگەڵ ئەڵمانیا دەرکەویت ؟

بەڵێ، پێم وایە دەکرێت ئەوە رۆڵی هەبووبێت لەو مامەڵەی لەگەڵ من کرا. چونکە دەمبینی من توانام زۆر باشترە و کەچی بەشداریم پێنەدەکرا لە یارییەکان.

شڤانستایگەر تەنیا 20 یاری لە مان یونایتد ئەنجامدا و دواتر روویکردە خولی ئەمریکی، هەر لەوێش وازی لە یاریکردن هێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button