چامپیۆنزلیگ

270 هاندەری ریال مەدرید فێڵیان لێکراوە و لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بێبەش دەبن

یاریگا –

چەند هاندەرێکی ریال مەدرید بە کڕینی بلیتی ساختە فێڵیان لێکراوە و یانە ئیسپانییەکە بەڵێنی پێداون قەرەبوویان بکاتەوە.

رادیۆی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، 270 هاندەری ریال مەدرید فێڵیان لێکراوە و بلیتی ساختەیان پێ فرۆشراوە، گەرچی هەریەکێکیان زیاتر لە 1000 یۆرۆی بە بلیتی یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ داوە، کەچی دەرکەوتووە بلیتەکانیان ساختەن و مافی بەشداریکردنیان لە یاریی ئەمشەو نییە.

مارکا راشیگەیاندووە، گەرچی ریال مەدرید هیچ پەیوەندییەکی بەو بابەتەوە نییە، بەڵام یانە ئیسپانییەکە بڕیاریداوە قەرەبووی ئەو هاندەرانە بکاتەوە و بەڵێنی پێداون بلیتی VIPـیان لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ پێبدات، تاوەکو لە رێگای شاشەیەکی گەورە لەو یاریگایە سەیری یارییەکەی ئەمشەو بکەن.

هاندەرانی ریال مەدرید و بۆڕووسیا دۆرتموند لە لەندەن
هاندەرانی ریال مەدرید و بۆڕووسیا دۆرتموند لە لەندەن

لەندەن بەهۆی یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ 68 ملیۆن دۆلار داهات پەیدا دەکات

گۆڤاری فۆربسی ئەمریکی ئاشکرایکردووە، پێشبینی دەکرێت بەهۆی یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ شاری لەندەن 68 ملیۆن دۆلار داهات پەیدا دەکات کە ئەمشەو دوای 11 ساڵ جارێکی دیکە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە لەندە بەڕێوە دەچێت.

گۆڤارە ئەمریکییەکە راشیگەیاندووە، زیاتر لە 50 هەزار هاندەر لە ئیسپانیا و ئەڵمانیا روویان لە لەندەن کردووە بۆ ئەوەی لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە یاریگای وێمبلی هانی یانەکانیان بدەن.

بەگوێرەی میدیا بەریتانییەکان، زیاتر لە شەش ملیۆن یۆرۆ بۆ پاراستنی ئاسایش و ئەمنیەتی یاریگای وێمبلی تەرخان کراوە، بۆ ئەوەی لە یارییەکەی ئەمشەو ئاسایشی یاریگایەکە بپارێزرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button