ئیسپانیا

ڕیاڵ مەدرید پێوویستی بە چەند خاڵە تا خۆی بگەیەنێتە چامپیۆنس لیگی وەرزی داهاتوو

یاریگا- ئەم وەرزەی ڕیاڵ مەدرید خراپترین وەرزی یانە شاهانەكەیە دوای ئەوەی لە كێبڕكێی سەرجەم نازناوەكان دوورخرایەوە و هەردوو ڕاهێنەر جولیان لۆپتیگی و سانتیاگۆ سۆلاری شكستیان هێنا لە ڕاهێنەرایەتی یانەكە.

لەم وەرزەدا ڕیاڵ مەدرید تەنها 7 یاری ماوە كە سەرجەمیان لە خولی ئیسپانیە و پێویستی بە بردنەوەیە تا پارێزگاری لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی بكات.

دوای تێپەڕبوونی 31 هەفتە تەنها 60 خاڵیان كۆكردووەتەوە بە جیاوازی 8 خاڵ لە سێڤییای چوارەمەوە و 10 خاڵ لە خیتافی پێنجەمەوە دوورە.

لە كۆی ئەو یاریانەی كە ماوویەتی پێوویستی بە كۆكردنەوەی 11 خاڵە تا خۆی بگەیەنێتە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای وەرزی داهاتوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button