ئه‌مریکاجیهانگرنگترینمۆندیالی 2026

زەنگی مەترسی بۆ مۆندیالی 2026؛ رێکخراوەکان هۆشداری توند دەدەنە هاندەرانی تۆپی پێ

هۆشدارییەکی جیهانی؛ گەشتکردن بۆ ئەمریکا مەترسیدارە!

Yariga App

یاریگا –

لە کاتێکدا جیهان خۆی بۆ گەورەترین ڤیستیڤاڵی تۆپی پێ ئامادە دەکات، زیاتر لە 120 رێکخراوی مافی مرۆڤ بە فەرمی هۆشداری گەشتکردنیان بۆ هاندەران، یاریزانان و رۆژنامەنووسان بڵاوکردەوە کە بەنیازن سەردانی ئەمریکا بکەن بۆ مۆندیالی 2026.

بەگوێرەی راپۆرتێکی تۆڕی BBC، ئەم هۆشدارییە بەهۆی هەڵمەتە توند و توندوتیژەکانی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپە دژی کۆچبەران. رێکخراوەکان لە چەندین بەیاننامەدا ئاماژە بەوە دەکەن کە کەمینەکان لە مەترسیدان و داوا لە گەشتیاران دەکەن وریای پشکنینی مۆبایلەکانیان، چاودێرییە چڕەکان و پرۆفایلی رەگەزی بن لە فڕۆکەخانەکاندا. مەترسییەکە زیاتر بووە دوای ئەوەی راگەیەندرا کە بریکارەکانی دەزگای کۆچ و گومرگی ئەمریکا بەشێک دەبن لە هێزی ئەمنی مۆندیال.

لە بەیاننامەکەدا هێرشێکی توند کراوەتە سەر فیفا و دەڵێن سەرۆکەکەی، جیانی ئینفانتینۆ، لەبری پاراستنی گەشتیاران، زیاتر خۆی بە ئیدارەی ترەمپەوە گرێداوە (لە مانگی کانوونی یەکەمدا ئینفانتینۆ خەڵاتی ئاشتی فیفای بەخشییە ترەمپ). سەرەڕای ئەمەش، فیفا دەڵێت پابەندە بە پاراستنی مافەکانی مرۆڤەوە.

یەکێکی دیکە لە کێشە گەورەکانی ئەم مۆندیالە ئەوەیە کە چوار وڵاتی بەشداربوو (ئێران، هایتی، سێنیگا؛ و کۆتیڤوار) هاووڵاتییەکانیان قەدەغەی گەشتکردنیان بۆ ئەمریکا لەسەرە، ئەمەش پرسیارێکی گەورەی لەسەر ئامادەبوونی هاندەرانی ئەو وڵاتانە دروستکردووە.

لە بەرامبەر ئەم هێرشانەدا، کۆشکی سپی بەرگری لە خۆی دەکات و بەڵێن دەدات کە ئەمە سەلامەتترین و پێشوازیکەرترین رووداوی وەرزشی دەبێت لە مێژوودا.

بابەتی زیاتر

Back to top button