رێککەوتنی بەمەرج؛ تۆتنهام لەگەڵ ئەستێرەیەکی پرێمەرلیگ گرێبەست دەکات
رێککەوتن کراوە بەڵام دابەزینی سپێرس هەموو شتێک تێکدەدات

یاریگا –
تۆتنهام لەگەڵ مارکۆس سێنێسی گەیشتووەتە رێککەوتنی سەرەتایی و بەمەرجێک لە هاوینی داهاتوو پەیوەندی بە یانە لەندەنییەکەوە دەکات.
فلۆریان پلێتنبێرگ، رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، تۆتنهام و مارکۆس سێنێسی گەیشتوونەتە رێککەوتن، ئەگەر تۆتنهام بۆ وەرزی داهاتوو لە پرێمەرلیگ بمێنێتەوە، ئەوا بەرگریکارە ئەرجەنتینییەکە پەیوەندی بە یانەکەوە دەکات.
🚨⏳ EXCL | Marcos #Senesi and Tottenham have reached an agreement in principle. The 28 y/o top centre-back has given his commitment to join Spurs on a free transfer in the summer, if Tottenham stay in the Premier League.
It is now up to Tottenham. Nothing signed yet.… pic.twitter.com/bkgdOp6Zbe
— Florian Plettenberg (@Plettigoal) April 24, 2026
سێنێسی کە یەکێکە لە بەرگریکارە دیارەکانی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ، بەڵێنیداوە لە هاویندا بە بێبەرامبەر بچێتە تۆتنهام، ئەمەش هەنگاوێکی گرنگە بۆ رۆبێرتۆ دی زێربی، راهێنەری سپێرس، کە دەیەوێت هێڵی بەرگری یانەکەی تۆکمە بکاتەوە.
سەرەڕای رێککەوتنەکە، هەموو شتێک بەستراوەتەوە بە چارەنووسی تۆتنهام لە خولەکەدا. سپێرس ئێستا لە ناوچەی مەترسیی دابەزیندایە و سێنێسی مەرجی داناوە کە تەنیا لە حاڵەتی مانەوەی یانەکە لە پرێمەرلیگ گرێبەستەکە واژۆ دەکات. ئەگەر تۆتنهام بۆ یەکەمجار لە دوای ساڵی 1977 دابەزێت، سێنێسی rوو لە یانەیەکی دیکە دەکات کە دەگوترێت بارسێلۆنا و لیڤەرپوڵیش چاودێری دەکەن.



