ئه‌وروپائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌چامپیۆنزلیگ

سۆڵشایەر نیازی یانەکەی لە بارەی میرکاتۆی زستانە دەخاتە ڕوو

یاریگا- لە کۆبوونەوەی ڕۆژنامەوانیی پێش یارییەکەی شەوی داهاتوویان لە یۆرۆپالیگ، ئۆڵی گونار سۆڵشایەر تیشکی خستە سەر چەند بابەتێک، لەوانە ئامانج و بەرنامەی مانچستەر یونایتد لە گواستنەوەکانی زستانە.

لەو بارەیەوە ڕاهێنەرە نەرویژییەکە گوتی: “لە ئێستادا کاری لەپێشینە بریتییە لەوەی یاریزانەکانمان بگەیەنینە باشترین دۆخ بۆ یاریی داهاتوومان تا بگەین بە قۆناغی داهاتوو. ئێمە هەمیشە چاومان لەوەیە گرێبەستی درێژخایەن ئەنجام بدەین. لە مانگی یەنایەریش ڕەنگە هیچ ئەنجام نەدەین، ڕەنگە یەک گرێبەست، یاخود دووان. لە ڕاستیدا لە میرکاتۆی زستانەدا ناتوانیت گرێبەستی گەورە ئەنجام بدەیت. ئەوە زۆرتر لە هاویندا ڕوو دەدات.”

شەوی داهاتوو مانچستەر یونایتد لە یاریگای ئۆڵدترافۆرد میوانداریی پارتیزان بێلگرادی سڕبی دەکات لە چاورچێوەی یارییەکانی گەڕی چوارەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی یۆرۆپالیگ. یانە ئینگلیزیەکە لە ئێستادا بە حەوت خاڵەوە پێشەنگی کۆمەڵەکەیەتی.

بابەتی زیاتر

Back to top button