ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

گەورەکانی پرێمەرلیگ داوای نیکۆ ویلیامس دەکەن

پێدەچێت دوا وەرزی ویلیامس بێت لە لالیگا

یاریگا –

پێشبینی دەکرێت لە هاوینی داهاتوودا، ئاتلێتیک بیلباو ئەستێرەیەکی لەدەست بدات.

تۆتنهام هۆتسپێر لە نزیکەوە چاودێری دۆخی نیکۆ ویلیامس، ئەستێرەی یانە باسکییەکە دەکات و لە ئێستاوە ئامادەکاری بۆ پێشکەشکردنی ئۆفەرێک دەکات.

ویلیامسی تەمەن 21 ساڵان دەمێکە لە نێو رادارەکانی یانەکانی پرێمەرلیگدایە و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بریتییە لە 42.8 ملیۆن پاوەند.

لە دوای چوونە دەرەوەی هاری کەین و پەیوەندیکردنی بە بایرن میونشن، تیمەکەی ئانج پۆستێکۆگلۆ وێڵە بە دوای بوونی هێرشبەرێکی گۆڵکار، بەڵام چێڵسی دراوسێی یانە لەندەنییەکەش گرنگی بە یاریزانە ئیسپانییەکە داوە.

پێشبینی رکابەرییەکی توند لەسەر بەدەستهێنانی تواناکانی ویلیامس دەکرێت، چونکە بیلباو هەفتەی رابردوو لە یاری کۆتایی جامی ئیسپانیا لە ریال مایۆرکای بردەوە و چاوی لە دەستکەوتی گەورەترە، بۆیە بە ئاسانی دەستبەرداری ئەستێرەی یەکەمی یانەکەی نابێت.

لە دوای بردنەوەی نازناوەکە، ویلیامس بە رۆژنامەی ئاسی راگەیاند

هێشتا زۆر ساڵم لەگەڵ ئەم یانەیە ماوە، دەمەوێت ئاهەنگی زیاتر لەگەڵ بیلباو بگێڕم.

بەڵام سەرەڕای لێدوانەکانی ویلیامس، یانە ئیسپانییەکە چاوی لە بەدەستهێنانی دەستکەوتی داراییە و لەگەڵ پێشکەشکردنی ئۆفەرێکی گرانبەها، بیری لێدەکاتەوە.

بەهۆی ئاستە بەرزەکەی، پێشبینی دەکرێت، لویس دێ لا فوێنتێ، راهێنەری ئیسپانیا بانگهێشتی هەڵبژاردەی لاڕۆخای بکات و ببێتە کارەکتەرێکی سەرەکی لە یۆرۆی 2024ی ئەڵمانیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button