ئیسپانیاگرنگترین

هەموو شتێک بزانە؛ چارەنووسی ژیانی کەسی ئالڤێس چییە؟

ئالڤێس خەریکی رێکخستنەوەی ژیانی خۆیەتی

یاریگا –

دانی ئالڤێس جارێکی دیکە بە جوانا سانز، هاوژینەکەی شادبووەوە، ئەمەش دوای ئازادکردنی بە کەفالەتی یەک ملیۆن یۆرۆ.

یاریزانی پێشووی بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان، لە مانگی فێبرایەر/شوباتی رابردوودا، سزای چوار ساڵ و نیو زیندانی بەسەردا سەپێندرا، ئەمەش دوای تاوانبارکردنی بە دەستدرێژیکردنە سەر کچێک لە یانەیەکی شەوانەی بارسێلۆنا لە دوا رۆژەکانی ساڵی 2022.

ئالڤێس 15 مانگ لە زیندان مایەوە و زۆر هەوڵی ئازادکردنی درا، لە کۆتاییدا بە کەفالەتی یەک ملیۆن یۆرۆ ئازادکرا.

یاریزانە بەرازیلییەکە بە مەرجەکانی دادگای بارسێلۆنا رازیبووە و هەردوو پاسپۆرتی بەرازیلی و ئیسپانی رادەستی دادگا کردووە و دەبێ هەفتانە سەردانی دادگا بکات.

ئێستا جارێکی دیکە بە سانز، کچێ مۆدێلی بەرازیلی شادبووەتەوە و پڕۆسەی جیابوونەوەیان راگیراوە، چونکە پێشتر بڕیاری جیابوونەوەیان دابوو.

جوانا سانز وێنەیەکی لە سۆشیال میدیا بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئاماژە بە ئاشتبوونەوەی هەردووکیان دیارە. وێنەی دەستی هەردووکیان دیارە و یەکێکە لە تاتووەکان نووسراوە 1+1=1. سانز لە ئینستاگرام نووسیویەتی

هیوادارم ئەم مانگە باش بێت، هیوادارم بەهێزتربیت و زیاتر سوپاسگوزار بیت، سەرەڕای هەموو شتێک، تۆ لێرەیت. هیودارم لەم مانگەدا خۆشەویستی بدەیت و وەریبگریت، ببێتە مانگێک هەست بە ئاشتی و دڵخۆشی بکەیت.

دانی ئالڤێس
دەستی جوانا سانز و دانی ئالڤێس

ئالڤێس دانی بە سێکسکردن لەگەڵ کچەکەی یانە شەوانە ناوە، بەڵام پێدەچێت سانز لێی خۆشبووبێت و ئێستا ئامادەکاری بۆ ژیانی هاوبەش بکەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button