ئیسپانیاراپۆرتی تایبەتگرنگترین

دەستکەوتێکی مەزن؛ گارسیا لە لێواری بەدەستهێنانی یەکەم خەڵاتی وەرزەکەیە

دووەم یارییە بەدوای یەکدا کلین شیت دەکات

Yariga App

یاریگا –

خوان گارسیا لە لێواری وەرگرتنی پێشەنگی کێبڕکێی خەڵاتی زامۆرایە.

بەرامبەر یانەی خێتافی بۆ دووەم هەفتەی لەسەریەک، خوان گارسیا تۆڕەکەی بە خاوێنی هێشتەوە. ئەمە نەوەکوو تەنیا یارمەتی تیمەکەیدا بۆ ئەوەی نزیک ببنەوە لە یەکلاییکردنەوەی نازناوی لالیگا، بەڵکوو وای لێکردووە لە بەدەستهێنانی خەڵاتی زامۆرا زۆر نزیک بێتەوە.

گۆڵپارێزەکەی بارسا ئێستا 14 یارییە لە لالیگادا تۆڕەکەی بە خاوێنی هێشتووەتەوە، 17 یاری لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا، کە دووانیان لە جامی شا و یەکێکیان لە جامی سوپەر بووە. ئەو گۆڵپارێزە لەدایکبووی سالێنتە، تەنیا 19 گۆڵی لە 27 یاری خولەکەدا لێکراوە، ئەمەش باشترین رێژەی پێدەبەخشێت لە پاڵەوانێتییەکەدا: 0.70 گۆڵ لە هەر یارییەکدا.

لەگەڵ ئەوەشدا بۆ ئەوەی بە فەرمی بچێتە پێشەنگی ریزبەندیی زامۆرا بکات، کە لەلایەن رۆژنامەی مارکاوە دەبەخشرێت. گۆڵپارێزەکان دەبێت بەلایەنی کەمەوە 28 یاری بکەن و لە هەر یارییەکدا لانی کەم 60 خولەک یاری بکەن. چاوەڕوان دەکرێت خوان گارسیا کۆتایی هەفتەی داهاتوو بچێتە پێشەنگی ریزبەندییەکە، مەگەر ئەوەی یانەی ئۆساسۆنا بتوانێت پێنج گۆڵ یان زیاتر لە بارسێلۆنا بکات.

تیبۆ کۆرتوای گۆڵپارێزی ریال مەدرید، کە ئێستا پێکانی هەیە، بە رێژەی 0.86 پێشەنگی ریزبەندییەکەی گرتووە دوای ئەوەی لە 28 یارییدا 24 گۆڵی لێکراوە. داڤید سۆریا لە پلەی دووەمدایە بە رێژەی 1.03 (34 گۆڵ لە 33 یارییدا)، لە کاتێکدا لویز جونیۆر لە یانەی ڤیاڕیال پلەی سێیەمی گرتووە.

هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوەن کە خوان گارسیا لە هەفتەی داهاتوودا پلەی یەکەم دەگرێت و ئەگەری زۆرە وەرزەکە وەکوو باشترین گۆڵپارێزی لالیگا کۆتایی پێبهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button