نەیاری یانە فەرەنسییەکان بۆ یاریی لوتکە دیاریکرا؛ بۆچی پاریس لەم ناوبژیوانە دەترسێت؟
یۆێفا پاریس تووڕە دەکات

یاریگا –
یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا ساندڕۆ شارەری ناوبژیوانی سویسری – ئەڵمانی دەستنیشان کرد بۆ بەڕێوەبردنی یاریی چوونی قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ لە نێوان پاریس سانجێرمان و بایرن میونشن.
بڕیاره سبهی سێشەممە لە یاریگای پارک دی پرانس ههردوو یانهی پاریس سانجێرمان و ، شارەری 37 ساڵ خاوەنی ئەزموونێکی زۆرە و یاریی کۆتایی خولی نەتەوەکانی ئەوروپای 2025ـی بەڕێوەبردووە، بەڵام بەهۆی هەندێک بڕیار و پەیوەندییە زمانەوانییەکانی لە یارییەکانی پێشوودا، بووەتە جێگەی نیگەرانی یانە فەرەنسییەکان.
L’UEFA a désigné l’arbitre suisse-allemand Sandro Schärer pour diriger la rencontre PSG-Bayern au match aller.https://t.co/EJqPcCU5wg
— RMC Sport (@RMCsport) April 26, 2026
ساندڕۆ شارەر.. ئەزموونێکی ئەوروپی و یەکەم دەرکەوتن لە نیوەی کۆتاییدا
ئەمە یەکەمجارە شارەر یارییەکی قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ بەڕێوەببات، سەرەڕای ئەوەی ئەزموونێکی زۆری لە یارییە نێودەوڵەتییەکاندا هەیە.
ئەم ناوبژیوانە سویسرییە یاریی کۆتایی خولی نەتەوەکانی ئەوروپای 2025ـی له نێوان ئیسپانیا و پۆرتوگالی بەڕێوەبردووە، هەروەها ناوبژیوانی یاریی سوپەری ئەوروپای نێوان ریاڵ مەدرید و ئاتڵانتا بووە.
یانەی پاریس سان جێرمان یادگارییەکی باشی لەگەڵ ئەم ناوبژیوانەدا هەیە، چونکە هەر ئەم وەرزە یاریی بردنەوەی پاریسی بەرامبەر ئاتڵانتا (4-0) لە قۆناخی یهكهم بەڕێوەبردووە و یەکێکە لەو ناوبژیوانانەی راهاتووە لەسەر یارییە گەورەکان و تاوهكو ئێستا 19یاریی لە چامپیۆنزلیگدا بەڕێوەبردووە.
بۆچی یانە فەرەنسییەکان لە شارەر دەترسن؟
تۆڕی RMC SPORT ئاشكرايكردووه، نیگەرانیی یانە فەرەنسییەکان لەم ناوبژیوانە بۆ بڕیارەکانی لە یارییە هەستیارەکانی رابردوودا دەگەڕێتەوە. یەکێک لەوانە یاریی لیۆن و مانچستەر یونایتد بوو لە یۆرۆپا لیگ، کە لیۆن دۆڕا.
بەڵام گەورەترین مشتومڕ لە یاریی نێوان لیل و بۆروسیا دۆرتمۆند بوو لە ئاداری 2025. لەو یارییەدا ئۆلیڤیێ لیتانگ سەرۆکی یانەی لیل، زۆر توڕە بوو و ناوبژیوانەکەی بە نەبوونی بێلایەنی تۆمەتبار کرد.
هۆکارەکەشی ئەوە بوو کە شارەر کە رەچەڵەکی ئەڵمانییە لە ناو یاریگادا تەنیا بە زمانی ئەڵمانی قسەی لەگەڵ یاریزانانی دۆرتمۆند کردووە.
سەرۆکی یانەی لیل گوتی:
“زۆر سەیر بوو ناوبژیوانێکی سویسری-ئەڵمانی بۆ ئەو یارییە دەستنیشان کرا، ئەو لە نێوان هەردوو گێمەکەدا تەنیا بە ئەڵمانی لەگەڵ یاریزانانی دۆرتمۆند دەدوا.”
جگە لەوەش لەو یارییەدا لێدانێکی سزای گوماناوی بۆ تیپه ئەڵمانیهكه هەژمار کرد و یاریزانێکی دۆرتمۆندیشی لە کارتی سوور رزگار کرد. سەرەڕای سکاڵاکانی یانەی لیل، یۆێفا ئامادە نەبوو هیچ لێکۆڵینەوەیەک لەگەڵ ئەم ناوبژیوانەدا بکات.



