ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

سالیبا لە ئەنجامی بەرامبەر مانچێستەر سیتی ناڕازییە

یاریگا –

ویلیام سالیبا، ئەستێرەی فەڕەنسی یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی لە یەكسان بوونەكەیان بەرامبەر مانچێستەر سیتی ناڕازییە.

شەوی رابردوو مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی میوانداری ئارسیناڵی كرد و یارییەكەش بە بێ گۆڵ بۆ هەردوولا یەكسان بوون، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 30ی پرێمەرلیگ.

ویلیام سالیبا لە دوای یارییەكە لە لێدوانێكیدا، گوتی:

ناتوانین رازی بین كاتێك ئەنجامەكە یەكسان دەبێت، بەڵام ئەوە هیچ نیە، لە هەندێك یارییەوە فێر دەبین.

كاتێك ناتوانیت سەركەوتن بەدەست بهێنیت، نابێت بدۆڕێیت، بۆیە كارێكی باشمان كرد و بە یەك خاڵەوە یاریگامان جێهێشت، بەڵام بە ئەنجامەكە رازی نین.

ئارسیناڵ بە كۆكردنەوەی 65 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی پرێمەرلیگ دێت و بە جیاوازی دوو خاڵ لە دوای لیڤەرپوولی پێشەنگەوەیە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button