ئه‌مریکاگرنگترین

بە فەرمی ناوەڕۆکی گرێبەستێک ئاراستەی ئۆلیڤیێ جیرو کرا

یاریگا –

ئۆلیڤیێ جیرۆی هێرشبەری ئەیسی میلان یەکەم گرێبەستی فەرمی لە دەرەوەی ئیتاڵیا پێگەیشت.

چەند رۆژێکە سەرچاوە جیاوازەکان باس لە گفتوگۆی نێوان لۆس ئانجلسی ئەمریکی و یاریزانە فەرەنسییەکەی دەکەن تا هاوینی دێت بیگوازنەوە خولی ئەمریکی.

ئەمرۆ فابریزیۆ رۆمانۆ زانیاریی وردتری بڵاو کردووەتەوە کە یانە ئەمریکییەکەی بە فەرمی ناوەڕۆکی گرێبەستێکیان بۆ گۆڵکەرەکەی رۆسۆنێری ناردووە تا هاوین وەک یاریزانی ئازاد بیگوازننەوە.

ئەو رۆژنامەنووسە ئاشکارایشی کردووە کە یاریزانە ٣٧ ساڵانەکە لە یانەی جیاوازترەوە دەستپێشخەری پێگەیشتووە، دەیەوێت کاتی خۆی وەرگرتووە تا بڕیاری کۆتایی بدات، بەڵام لۆس ئانجلس دڵخوازترینیانە بە لای جیرۆوە.

فابریزیۆ ئەوەشی خستووەتە روو کە هوگۆ لۆریسی هاونیشتیمانی ئەستێرە بە ئەزموونەکەی میلان پاڵنەرە بۆ پەیوەندیکردنی جیرو بە خولی ئەمریکیەوە.

ناوبراو کە جیرۆ لە هاوینی 2021 بەبڕی 2.85 ملیۆن یۆرۆ لە چێڵسییەوە پەیوەندی بە میلان کرد، هاوین گرێبەستەکەی بەسەر دەچێت و هیچ ئاماژەیەکیش لە یانەکەیەوە دەرنەکەوتووە بۆ نوێکردنەوەی.

یانەیەکی ئەمریکی لەگەڵ جیرو لە گفتوگۆدایە

بابەتی زیاتر

Back to top button