ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

یانەیەکی ئەمریکی لەگەڵ جیرو لە گفتوگۆدایە

یاریگا –

لۆس ئانجلسی ئەمریکی لەگەڵ ئۆلیڤیێ جیرو لە گفتوگۆدایە.

رۆژنامەنووسی ماڵپەڕی ئاتڵێتیک دەیڤد ئۆرنشتاین بڵاویکردووەتەوە، یانەی لۆس ئانجلسی ئەمریکی لەگەڵ ئۆلیڤیێ جیرو لە گفتوگۆدایە و دەیانەوێت هاوینی داهاتوو گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ بکەن.

گرێبەستی هێرشبەرە فەڕەنسییەکە لەگەڵ ئەیسی میلان لە هاوینی داهاتوو بەسەردەچێت، تا ئێستا میلان بڕیاری نوێکردنەوەی نەداوە.

هەر بەپێی زانیارییەکانی ئاتڵێتیک، تا ئێستا یاریزانە تەمەن 37 ساڵانییەکە هیچ رێککەوتنێکی لەگەڵ یانە ئەمریکییەکە نەکردووە، چوونکە چەند بژاردەیەکی دیکەی لە بەردەستدایە و لە هاوین هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکات.

جیرۆ لە هاوینی 2021 بەبڕی 2.85 ملیۆن یۆرۆ لە چێڵسییەوە پەیوەندی بە میلان کرد، بە درێسی یانە ئیتاڵییەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا 121 یاری کردووە، 46 گۆڵی کردووە و 20 گۆڵیشی درووستکردووە.

جیا لەوەش یەک جار و لە وەرزی 2021/2022 نازناوی سێریا ئەی لەگەڵ میلان بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button