ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

پاریس داوای پارەی دیکە لە ئێمباپێ دەکات!

یاریگا-پاریس سان جێرمان داوای قەرەبووی زیاتر لە کیلیان ئێمباپێ دەکات.

ئەوە یەکلابووەتەوە هاوینی ئەمساڵ، ئێمباپێ پاریس سان جێرمان جێدەهێڵێت، وە بە ئەگەرێکی زۆرەوە یانەی داهاتووی ریاڵ مەدرید دەبێت. دەنگۆی ئەوە هەیە ئێمباپێ وەک شیرینی واژۆکردنی گرێبەستەکەی، سەروو 100 ملیۆن یۆرۆیشی پێدەدرێت.

ئێمباپێ بە بێ ئەوەی هیچ ملکەچییەکی یاسایی هەبێت، بە پاریسی راگەیاندووە لەو 80 ملیۆن یۆرۆیە خۆشدەبێت کە دەبوو وەریبگرێت  بەرامبەر  تازەکردنەوەی گرێبەستەکەی بەر لە دوو ساڵ.

لەگەڵ ئەوەشدا، بەگوێرەی رۆژنامەنووس ماریۆ کۆرتاخینا ی ئەتلەتیک، پاریس بە ئێمباپێی وتووە دەبێت بڕێک لە پارەی شیرینی واژۆکردنی گرێبەستەکەشی لەگەڵ یانە تازەکەی بدات بەوان وەک قەرەبووی جێهێشتنی یانەکە بێ بەرامبەر.

چاوەڕواندەکرێت پەیوەندیکردنی ئێمباپێ بە ریاڵ مەدرید رابگەیەندرێت  بەر لە کۆتایی وەرز، تەنها لەباری ئەوەی هەردوو یانەی پاریس سان جێرمان و ریاڵ مەدرید بگەنە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ، ئەگەری دواخستنی راگەیاندنەکە هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button