ئه‌وروپاگرنگترین

سپۆرتینگ مامەڵە لە یانە خوازیارەکانی ڤیکتۆر ئاڵۆز دەکات

یاریگا –

یانەی سپۆرتینگ لیسبۆن نایەوێت ئاسان و هەرزان دەستبەرداری ڤیکتۆر گیۆکێرێس بێت و لەو پێناوەدا تاکتیکی نوێ دەگرێتە بەر بەرامبەر یانە خوازیارەکانی ئەو یاریزانە.

گۆڵکارە سویدیەکە بووەتە ئامانجی چەند یانەیەکی گەورە لە خولە بەهێزەکانی ئەوروپا، بەتایبەت ئارسیناڵ کە لە زیاد لە چەند جارێک دەنگوباسی هەوڵەکانی گەنەرز بڵاو بووەوە بۆ کڕینی ڤیکتۆر.

لە نوێترین زانیاریدا هاتووە کە سپۆرتینگ بۆ دەستخستنی بڕە پارەیەکی زیاتر لە نرخی هێرشبەرە ٢٥ ساڵانییەکە، دەیەوێت گرێبەستێی نوێی لەگەڵ واژۆ بکاتەوە و بڕی هەڵوەشاندنەوەکەی بەرز بکاتەوە بۆ ١٢٠ ملیۆن یۆرۆ.

ئەم پلانەی یانە پورتوگالییەکە لە کاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردوودا هەواڵ بڵاو بووەوە کە ئارسیناڵ بڕی ٨٥ ملیۆن پاوەند (١٠٠ ملیۆن یۆرۆ)ی ئامادە کردووە بۆ گواستنەوەکانی هاوین.

یاریزانە تەمەن ٢٥ ساڵانەکە کە تا ئێستا پێشەنگی گۆڵکارانی خولی پورتوگالییە، هاوینی ٢٠٢٣ لە کۆڤێنتری سیتی ئینگلیزیەوە بە بڕی ٢٠ ملیۆن یۆرۆ گواسترایەوە سپۆرتینگ.

ئارسیناڵ 85 ملیۆن پاوەند بۆ هێرشبەرێکی خولی پۆرتوگالی ئامادە دەکات

بابەتی زیاتر

Back to top button