ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئارسیناڵ 85 ملیۆن پاوەند بۆ هێرشبەرێکی خولی پۆرتوگالی ئامادە دەکات

داواکاری سەرەکی میکێل ئارتێتا؛ گواستنەوەی هێرشبەرێکە

یاریگا –

ئارسیناڵ تەواوی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ڤیکتۆر گیۆکێرێس، هێرشبەری سپۆرتینگ لیسبۆن چڕکردووەتەوە.

میکێل ئارتێتا، راهێنەری ئارسیناڵ هێرشبەرێکی بۆ وەرزی داهاتوو دەوێت و لە ئێستاوە داوای گیۆکێرێس دەکات.

لەم وەرزەدا، هەریەکە لە گابریێل خێسوس، ئێدی ئێنکێتیا و کای هاڤێرتز لە هێڵی پێشەوەی گەنەرز یارییان کردووە، بەڵام هیچیان نەیانتوانیوە ببنە گۆڵکاری یانەکە لە ریزبەندی گۆڵکارانی پاڵەوانیەتییەکان.

لە مێرکاتۆی زستانەی رابردوودا، ئارسیناڵ هەوڵی زۆری بۆ گواستنەوەی هێرشبەرێکدا، بەڵام بەهۆی یاساکانی یاری خاوێن، نەیتوانی هیچ گرێبەستێک بکات.

بە گوێرەی Milan Live، ئارسیناڵ بڕی 85 ملیۆن پاوەندی بۆ گواستنەوەی گیۆکێرێس تەرخان کردووە و ئەیسی میلان رکابەری دەکات.

گیۆکێرێس لە هاوینی رابردوودا بەبڕی 20 ملیۆن پاوەند کۆڤێنتری سیتی جێهێشت و پەیوەندی بە یانە پۆرتوگالییەکەوە کرد. لەم وەرزەشدا لە 38 یاریدا 33 گۆڵی کردووە و یانەکەی گەیاندووەتە پێشەنگی خولەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button