ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

كەریم بێنزێما بەشداری ئۆڵۆمپیاد دەكات؟

خۆی وەڵام دەداتەوە..

Yariga App

یاریگا –

كەریم بێنزێما، هێرشبەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی ئیتیحادی سعودی پێشوازی لە ئەگەری بەشداریكردنی لە یارییەكانی ئۆڵۆمپیادی پاریس لەگەڵ هەڵبژاردەكەی كرد.

پاریسی پایتەختی فەڕەنسا میوانداری یارییەكانی ئۆڵۆمپیادی 2024  كە وا بڕیارە یارییەكانی لە بەرواری 26ی تەمموز تا 11 ئاب بەڕێوە بچێت دەكات.

هەڵبژاردەی فەڕەنسای خاوەن یاریگا بە راهێنەرایەتیكردنی تێری هێنری بەشداری لە پاڵەوانیەتیەكەدا دەكەن.

لە لیستی ئەو یاریزانانەی بانگهێشت دەكرێن هەر راهێنەرێك دەتوانێت سێ یاریزانی سەرو 23 ساڵ بانگهێشتی هەڵبژاردەكەی بكات.

كەریم بێنزێما لە وەڵامی پرسیارێكی لیكیپ سەبارەت بە ئەگەری بەشداریكردنی لە یارییەكانی ئۆڵۆمپیاد گوتی:

بۆچی نا؟ بێگومان حەز دەكەم لەگەڵ هەڵبژاردەی فەڕەنسا بەشداری بكەم.

دەكرێت شتێكی نایاب بێت، بەڵام لە كۆتاییدا بڕیار بە دەستی من نییە.

كەریم بێنزێمای خاوەن باڵۆندۆری ساڵی 2022 لە دوای یارییەكانی جامی جیهانی قەتەڕ وازهێنانی یەكجاری لە یاریكردن بۆ هەڵبژاردەی فەڕەنسا راگەیاند.

لەم وەرزەدا لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان بێنزێما لە 23 یارییدا بەشداری كردووە و توانیویەتی 12 گۆڵ بكات و 7 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button