ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چێڵسی گرێبەستی پاڵمەر نوێ دەکاتەوە

یاریگا –

چێڵسی بەنیازە گرێبەستی کۆڵ پاڵمەری ئینگلیزی نوێ بکاتەوە.

رۆژنامەی دیلی ستاری بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، چێڵسی نزیکە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی کۆڵ پاڵمەر، مووچەی هەفتانەی یاریزانەکە دەکەن بە دوو هێندە، لە 75,000 هەزار یۆرۆ بەرزی دەکەنەوە بۆ 150,000 هەزار یۆرۆ.

پاڵمەر لە هاوینی رابردوو بە بڕی 47 ملیۆن یۆرۆ لە مانچێستەر سیتییەوە پەیوەندی بە چێڵسی کرد، لەگەڵ یانە لەندەنییەکە ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات و بووە بە ئەستێرەی یەکەمی تیپەکە.

بلوز بۆ پارێزگاریکردن لە یاریزانە تەمەن 21 ساڵانییەکە، مووچەکەی بۆ زیاد دەکات و گرێبەستەکەی نوێ دەکاتەوە، کە تا هاوینی 2030 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە.

پاڵمەر بە درێسی چێڵسی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا 37 یاری کردووە، 16 گۆڵی کردووە و 12 گۆڵیشی درووستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button