ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مۆرینیۆ دەگەڕێتەوە چێڵسی؟

یاریگا –

چێڵسی لەندەنی نیازی نییە جۆزێ مۆرینیۆ بگەڕێنێتەوە یانەکە.

رۆژنامەی دەیلی مەیل بڵاویکردووەتەوە، سەرەڕای ئەوەی هاندەرانی چێڵسی خەون بە گەڕانەوەی جۆزێ مۆرینیۆ دەبینن، بەڵام یانە ئینگلیزییەکە نایەوێت جارێکی دیکە لەگەڵ ئەو راهێنەرە کار بکات.

بەپێی هەمان سەرچاوە، سەرەڕای ئەنجامە خراپەکانیان بلوز نایەوێت ماوریسیۆ پۆچێتینۆ لە پۆستەکەی دووربخاتەوە، ئەو بە هۆکارەی هەموو شکستەکان نازانن، دەیانەوێت دەرفەتی زیاتر بە راهێنەرە ئەرجەنتینییەکە بدەن.

جیا لەوە چێڵسی لە ئەگەری دوورخستنەوەی پۆچی لە پۆستەکەی بیر لە گەڕاندنەوەی مۆرینیۆ ناکاتەوە، بەڵکو ئارەزوی واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ رۆبێرتۆ دی زێڕبی راهێنەری بڕایتن یاخود روبن ئامۆریمی راهێنەری سپۆرتینگ دەکات.

راهێنەرە پۆرتوگالییەکە لە ناوەڕاستی مانگی یەک لە پۆستی راهێنەرایەتی رۆمای ئیتاڵی دوورخرایەوە، هەرزوو حەزی خۆی بۆ گەڕانەوە بۆ پرێمەرلیگ درکاند.

جۆزێ لە دووکاتی جیاواز لە 2004 بۆ 2007 و دواتر لە 2013 بۆ 2015 راهێنەری چێڵسی بووە، 320 یاری راهێنەری یانە لەندەنییەکە بووە، 204 یاری بردووەتەوە، 65 یاری یەکسانبووە و 51 یاری تووشی شکست بووە.

لەگەڵ بلوز سێ نازناوی پرێمەرلیگ، نازناوێکی جامی یەکێتی ئینگڵتەڕا، سێ نازناوی جامی خولی ئینگڵتەڕا و نازناوێکی جامی قەڵخانی ئینگڵتەڕای بەدەستهێناوە.

چێڵسی دوای بەدەستهێنانی پرێمەرلیگی ٢٠٠٤/٢٠٠٥

بابەتی زیاتر

Back to top button