ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

تا ببێتە میراتگری ڕاستەقینەی ڕۆناڵدۆ و مێسی، ڕیڤاڵدۆ ئامۆژگارییەکی مباپێ دەکات

یاریگا- ڕیڤاڵدۆی ئەستێرەی ناوداری تۆپی پێی پێشووتری هەڵبژاردەی بەڕازیل ئامۆژگارییەکی تایبەتی کیلیان مباپێ دەکات تا ببێتە شوێنگرەوەی ڕاستەقینەی هەردوو ئەفسانەی زیندوو، لیۆنێل مێسی و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ.

ڕیڤاڵدۆ نەیشاردەوە خولی فەڕەنسیی لە چاو خولەکانی وەک ئینگلتەرا و ئیسپانیادا، خولێکی لاوازترە. هەر بۆیە هانی لاوە فەڕەنسیەکەی پاریس دەدات تا جێی بهێڵێت و تواناکانی خۆی لە شوێنێکیتر پیشان بدات، لەو لێدوانەیدا بۆ پێگەی Betfair.com ڕیڤاڵدۆ گوتی: “لەگەڵ ڕێزی زۆرم بۆ پاریس سان جێرمان، پێموابێت مباپێ وا پێویست دەکات خولی فەڕەسنیی جێ بهێڵێت و ڕوو بکاتە ئیسپانیا یاخود ئینگلتەرا و تا بتوانێت تواناکانی خۆی لەوێ بسەلمێنێت و ببێتە میراتگری ڕۆناڵدۆ و مێسی. چونکە باشترین یاریزانەکان پێویستیان بە یاریکردنە لە باشترین خولەکانی جیهان.”

لە گەڕی ڕابردووی یارییەکانی چامپیۆنزلیگ، مباپێ توانی 15هەمین گۆڵی خۆی لە پاڵەوانێتیەکەدا تۆمار بکات کە تەمەنی تەنها 20 ساڵ و 306 ڕۆژ بوو. بەوەش بوو بە لاوترین یاریزان بگات بەو ژمارە گۆڵە، لە کاتێکدا مێسی پێشتر لە تەمەنی 20 ساڵیی و 288 ڕۆژ گەشتبووە گۆڵی ژمارە 15 لە چامپیۆنزلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button