فه‌ره‌نسا

بە شوێن پێی ئێمباپێدا… یاریزانێکی کاریگەری پاریس ڕێی ڕیاڵ دەگرێتە بەر

یاریگا –

هێشتا پاریس سان جێرمان شۆکی کیلیان مباپی بەری نەداوە کە بە فەرمی پێی ڕاگەیاندن هاوین یانەکە جێ دەهێڵێت، وا نزیکە گورزێکی کوشندەی دیکەی بەر بکەوێت ئەم جارە لە یاریزانێکی تری کاریگەری ڕیزەکانیانەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، ریاڵ مەدرید گرنگی بە ئەشرەف حەکیمی دەدەن.

حەکیمی کە پێشتر بۆ ماوەی ١٤ ساڵ لە قۆناخی لاوێتیەوە لە ٢٠٠٦ تا ٢٠٢٠ یاریزانی مێرەنگی بوو، بەو ماوەی دوو ساڵ خواستنەیشی کە لەگەڵ دۆرتمۆند بوو لە ٢٠١٨-٢٠٢٠ پێش ئەوەی بە یەکجاریی ڕوو بکاتە ئینتەر میلانی ئیتاڵی، نەیتوانی لە ڕیزی شاهانەکان پێگەی سەرەکیبوون دەستەبەر بکات وەک یبەرگریکاری ڕاست.

سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن خودی یاریزانە مەغریبیەکە بەپەرۆشە بۆ گرتنەبەری گەشتێکی نوێ، ڕیاڵ مەدریدیش هەڵکشان و بەرەوپێشچوونی ئاستی ئەویان لا مایەی تێبینیە.

حەکیمی لەو زیاتر لە ١٠٠ یارییەی بۆ پی ئێس جی بەشدار بووە، توانیویەتی ١٣ گۆڵ تۆمار بکات و ١٧ ئەسیستیش بکات و وەک یەکێک لە باشترین بەرگریکارەکانی لای ڕاست خۆی پیشان بداتەوە.

تەمەنی حەکیمە کە ئێستا ٢٥ ساڵە، هاوکار دەبێت بۆ ئەوەی کارگێڕی قەڵای سپی لێی دوودڵ نەبن بۆ شوێنگرەوەی دانی کارڤاخالی ٣٢ ساڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button