ئیسپانیا

لە یەک شەودا مەدریدیەکان هەواڵێکی خۆش و یەکێکی خەمناکیان پێ گەیشت

یاریگا –

مەدرییەکان لە ماوەی نێوان چەند کاتژمێرێکی کەمدا دوو هەوالیان پێگەیشت؛ یەکێکیان دڵخۆشکەر و ئەویتر خەمناک.

ئەمشەو سەرچاوە جیاوازەکان لە زاری رۆژنامەنووسە دیارەکانەوە، لە نێویاندا فابریزیۆ رۆمانۆ، بڵاویان کردەوە کە کیلیان مباپێ بە پاریس سان جێرمانی راگەیاندووە هاوین یانەکە جێ دەهێڵێت. ئەوە هێندەیتر دڵنیایی دا بە هاندەرانی ریاڵ مەدرید کە ڕێگەی مباپێ بۆ یانەکەیان لە هەرکاتێک نزیکتر بووەتەوە. ئەوە و، هەر ئەمشەو هەواڵ لە بارەی لوکا مۆدریچەوە بڵاو کرایەوە کە پێشبینی ناکرێت گرێبەستەکەی نوێ بکرێتەوە.

ئەو زانیارییە لە زاری فلۆریان پلۆتێنبێرگی رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای سپۆرتسەوە بڵاو کردووەتەوە و، هاوکات ڕایشیگەیاندووە کە هێشتا هیچ شتێک بە ڕێژەی %١٠٠ بڕیاری لەسەر نەدراوە.

پێش بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵەیش لە بارەی لوکاوە، ئاماژەکان لە ماوەی چەند یاریی رابردوودا وا دەریان دەخست کە چیتر ئەو ناوەڕاستکارە ئەفسووناوییە پێگەی سەرەکیبوونی لەگەڵ شاهانەکان بۆ نەماوەتەوە. ئەوە بە تایبەت لە بوونی ئەستێرە لاوەکانی وەک کاماڤینگا، ڤاڵڤێردی، بێڵینگهام.

نزیکترین ئەگەر بۆ قۆناخی داهاتووی یاریزانە کرواتییەکە، ئەو دەنگۆیانەن کە دەیبەستنەوە بە خولی سعودیەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button