ئینگلتەراگرنگترین

ریاڵ مەدرید لە کودەتایەکی راتکلیف رزگاری بووە!

یاریگا –

لەگەڵ ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا بە فەرمی پاریس سان جێرمانی لە رۆیشتنی ئاگەدار کردەوە، بەڵام هێشتا هیچ شتێکی فەرمی رووی نەداوە لە بارەی پەیوەندی کردنی کیلیان ئێمباپێ بە ڕیاڵ مەدریدەوە. کەچی چیرۆکی سەیر و نەبیستراو لەو بارەیەوە درێژەی هەیە و ئەم جارە مانچستەر یونایتد ویستویەتی خەونەکەی شاهانەکان تێک بدات و بە بڕە پارەیەکی خەیاڵی مباپێ بەرەو ئۆڵدترافۆرد بڕفێنێت و ڕێسەکە لە ڕیاڵ بکاتەوە خوری.

رۆژنامەی ئۆکەی دیارۆی ئیسپانی ئاشکرای کردووە کە یانە ئینگلیزیەکە ئۆفەرێکی بە مووچەی ٥٠٠ ملیۆن یۆرۆ بۆ پێنج ساڵ پێشکەشی مباپێ کردووە لەگەڵ بڕی ٢٠٠ ملیۆنیتر وەک شیرینی گواستنەوەی لەپێناو ڕازی کردنیدا بە پەلکێشکردنی بۆ ریزی شەیتانە سوورەکان.

ئەو سەرچاوەیە باس لەوە دەکات کە سێر جیم راتکلیفی خاوەنپشکی نوێی مانچستەر ئەم ئەگەرەی وەک کۆدێتایەک بینیوە بەسەر یانەکەی فلۆرێنتینۆ پێرێز، بەڵام سەرەنجام بێ هودە بووە و مباپێ شوێن خەونەکەی خۆی کەوتووە کە قەڵای سپیە.
لای خۆیانەوە پاریس بە جۆرێک چوونی کیلیانیان پشتڕاست کردووەتەوە، ئەوە بەتایبەت لە لێدوانی دوێنێ شەوی لویس ئێنریکی راهێنەر کە رایگەیاند زوو بێت یان درەنگ دەبێت خۆیان ڕابهێنن لە نەبوونی ئەو یاریزانە.
ئەوە لە کاتێکدایە زۆرێک لە هەواڵە نافەرمیەکان باس لە رێککەوتنی ئەستێرە فەرەنسیەکە و ڕیاڵ مەدرید دەکەن و لەم هاوینەدا درێسی مێرەنگی بپۆشێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button