ئینگلتەراگرنگترین

ئاستۆن ڤیلا زیانێکی زۆری دارایی کردووە

سەرەڕای ئەنجامە باشەکان، ڤیلانز قازانجی نەکردووە

یاریگا –

سەرەڕای گەڕانەوەیان بۆ خولەکانی ئەوروپا، کەچی ئاستۆن ڤیلا 119.6 ملیۆن پاوەند زیانی کردووە.

لە دوای داخستنی تۆمارەکانی ژمێریاری ساڵی رابردوو، ئاستۆن ڤیلا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، بڕی 119.6 ملیۆن پاوەند زیانیان کردووە، ئەمەش کاریگەری لەسەر گواستنەوەکان و هێشتنەوەی یاریزانان بۆ وەرزی داهاتوو دروست دەکات.

بەگوێرەی یاساکانی قازانج و بەردەوامیی پرێمەرلیگ، لە سێ ساڵی یەک بە دوای یەکدا، دەکرێ یانەکان 105 ملیۆن پاوەند زیان بکەن، دواتر لێپێچینەوەی یاساییان لەگەڵدا دەکرێت.

ئاستۆن ڤیلا لەم وەرزەدا ململانێ لە پێناو گەیشتن بە چامپیۆنزلیگ دەکات، هەر جۆرە کۆتوبەندێکی دارایی، کاریگەری راستەوخۆی لەسەر پلانی ستراتیجی یانەکەی شاری بیرمینگهام دروست دەکات.

هەرچەندە داهاتی گشتی یانەکە لە 174 ملیۆن پاوەندەوە گەیشتووەتە 217 ملیۆن پاوەند، بەڵام یاساکان نوێی دارایی، وردەکاری زۆری تێدایە.

لە نۆڤێمبەر/تشرینی دووەمی ساڵی رابردوودا 10 خاڵ لە ئێڤەرتن کەمکرایەوە، دوای پێشێلکردنی یاساکانی قازانج و بەردەوامی پرێمەرلیگ، هەرچەندە دوای تانەی یانەکەی مێرسیساید، سزاکە لە 10 خاڵەوە بۆ شەش خاڵ کەمکرایەوە.

یانەکانی نۆتینگهام فۆرێست و مانچێستەر سیتیش بە پێشێلکردنی یاساکانی دارایی پرێمەرلیگ تۆمەتبارن.

پێنجشەممە، ئاستۆن ڤیلا بەرامبەر ئەیاکس لە قۆناخی 16ی یۆرۆپالیگ یاری دەکات و یەکشەممەی داهاتووش میوانداری تۆتنهام دەکات.

ڤیلانز بە جیاوازی پێنج خاڵ لەگەڵ تۆتنهام لە پلەی چوارەمدا دێت، هەرچەندە سپێرز یارییەکی دواخراوی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button