ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئێڤەرتن گرێبەستی ناوەڕاستکارێکی گرانبەها یەکلایی دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

ئێڤەرتن گرێبەستی ناوەڕاستکارێکی گرانبەها یەکلایی دەکاتەوە و لەم هەفتەیە گرێبەستەکە واژۆ دەکرێت.

رۆژنامەی تێلیگراف بڵاویکردووەتەوە، ئێڤەرتن لە گواستنەوەی هایدن هاکنی، ناوەڕاستکاری ئینگلیزی یانەی میدڵزبڕۆ، بە بڕی 25 ملیۆن پاوەند نزیکبووەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە بەریتانییەکە، ئەگەری هەیە ئێڤەرتن هەر لەم هەفتەیە گرێبەستی ئەو یاریزانە 24 ساڵانییە یەکلایی بکاتەوە.

ئێڤەرتن لە سەرەتای مانگی حوزەیران ئۆفەرێکی بۆ گواستنەوەی هاکنی پێشکەش کردبوو، بەڵام بۆڕۆ ئەوکات ئۆفەرەکەی رەتکردەوە، ئێڤەرتن کۆڵی نەدا و دوو ئۆفەری دیکەی پێشکەشکرد بەڵام میدڵزبڕۆ ئەو دوو ئۆفەرەشی رەتکردەوە، دانوستانەکان بۆ ماوەی مانگێکە بەردەوامن و لەکۆتاییدا بۆڕۆ رازیبووە بە 25 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری هاکنی ببێت.

هەریەکە لە یانەکانی تۆتنهام، کریستاڵ پاڵاس و نۆتینگهام فۆڕێستیش گرنگیان بە گواستنەوەی هاکنی دەدا، بەڵام تۆفیس لە بەدەستهێنانی یاریزانەکە زۆر نزیکبووەتەوە.

هاکنی لە وەرزی 2025/2026 لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 41 یاریی بۆ میدڵزبڕۆ کرد، شەش گۆڵی کرد و هەشت گۆڵی دروستکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button