ئەفریقاگرنگترین

یەکێتی تۆپی پێی میسر داوایەکی لیڤەرپوول رەتدەکاتەوە

یاریگا –

یەکێتی تۆپی پێی میسر یانەی لیڤەرپوڵ بێ هیوا دەکات و داوایەکی یانە ئینگلیزیەکە رەت دەکاتەوە.

لە کاتێکدا هیوای لیڤەرپوڵیەکان لەم ساتە هەستیارەدا بۆ هەرچی زوو گەڕانەوەی توانای جەستەیی موحەمەد سەڵاحە دوای پێکانەکەی، بەتایبەت پێش جەنگە گەورەکەیان بەرامبەر مان سیتی لە ١٠ی ئەم مانگە لە میانی هەفتەی ٢٨ی یارییەکانی پریمەرلیگ، هەڵبژاردەکەشی ٢٢ی مانگ یاری دۆستانەی هەیە بەرامبەر نیوزلەندا.

بۆ ڕەوینەوەی ترس و دوودڵییەکانیان، لیڤەرپوڵ بە فەرمی داوای لە یەکێتی تۆپی پێی میسر کردووە کە سەڵاح بانگهێشت نەکەنەوە کە ئێستا لە قۆناخەکانی کۆتایی چاکبوونەوەیەتی پش چەند یارییەک دابڕان بەهۆی پێکان لە رانیدا کە بێبەشی کرد لە بەشداریکردن لە یاریی کۆتایی و بردنەوەی جامی کارابا و بەرامبەر چێڵسی.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی دەیلی ستاری بەریتانی، بەرپرسێکی یەکێتی تۆپی پێی میسر ڕایگەیاندووە کە قسەی کۆتایی لای خۆیانەوە لە بارەی ئەگەرەکانی بانگهێشتکردنەوەی سەڵاح و، ئەوەشی راگەیاندووە هێشتا کات زووە بۆ لیڤەرپوڵ کە داخوازییەکی لەو جۆرەی هەبێت.

لە باری گەڕانەوەی ئەستێرە گۆڵکارەی ڕێدز بۆ یارییەکەیان بەرامبەر سیتیزنس، رەنگە گڵۆپی سەوز هەڵ بکرێت بۆ یەکێتی تۆپی وڵاتەکەی کە بانگهێشتی بکاتەوە.

بۆ زانین، هەر لە میانەی یارییەکانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا بوو لە مانگی یەنایەر کە هێرشبەرە ٣١ ساڵانەکە دووچاری پێکان هات و پاڵەوانێتیەکەی بەرەو ئینگلتەرا بەجێ هێشت و گەڕایەوە لیڤەرپوڵ بۆ وەرگرتنی چارەسەر، ئەوەش دووچاری رەخنەیەکی زۆری کردەوە کە لەو کاتەدا یانەکەی داوە بەسەر هەڵبژاردەکەیدا.

بۆ وەبیرهێنانەوە، تیمەکەی یۆرگن گڵۆپ لە کێبڕکێی سێ نازناوی دیکەی ئەم وەرزەدا ماون و دەیانەوێت لە باشترین دۆخدا سوود لە سەڵاح ببینەوە. بەتایبەت لە پریمەرلیگ کە تەنها خاڵێک لە کوڕانی پیپ گواردیۆلاوە دوورن.

بابەتی زیاتر

Back to top button