ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

لاوتارۆ مارتینێز بەردەوامە لە شكاندنی ژمارە پێوانەییەكان

یاریگا –

لاوتارۆ مارتینێز، ئەستێرەی ئەرجەنتینی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی بەردەوامە لە شكاندنی ژمارە پێوانەییەكان لەگەڵ یانەكەی.

شەوی رابردوو ئینتەر میلان لە یاریگای جیۆزێپی میازای تایبەت بە خۆی میوانداری سالێرنیتانای كرد و یارییەكەشی بە چوار گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 25ی سێریا ئەی ئیتاڵیا.

گۆڵەكانی ئینتەر لەلایەن ماركۆس تورام لە خولەكی 17 لاوتارۆ مارتینێز لە خولەكی 19 دێنزێل دەمفرایس لە خولەكی 40 و ماركۆ ئارناتۆڤیچ لە خولەكی 90 تۆمار كران.

لاوتارۆ مارتینێز بەردەوامە لە شكاندنی ژمارە پێوانەییەكان:

بە كردنی ئەو گۆڵە لاوتارۆ مارتینێز بوو بە یەكەم یاریزانی ئەرجەنتینی  زۆرترین گۆڵ بۆ ئینتەر میلان بكات بە 125 گۆڵ و پێش ماورۆ ئیكاردی كەوت كە خاوەنی 124 گۆڵ بوو.

هەروەها لاوتارۆ بوو بە حەوتەم گۆڵكاری مێژووی ئینتەر میلان بە كردنی 125 گۆڵ.

هەروەها هێرشبەرە ئەرجەنتینیەكە بوو بە یەكەم یاریزان سێ وەرز لە دوای یەك بتوانێت زیاتر لە 20 گۆڵ بكات لە دوای وەرزی 1951/52.

ئینتەر میلان بە كۆكردنەوەی 63 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی سێریا ئەی گرتووە و بە جیاوازی 10 خاڵ لە پێش یوڤێنتوسی دووەمەوە دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button