ئاسیاجامی ئاسیا 2023

ئەیمەن حوسێن لە باشترین پێکهاتەی جامی ئاسیادایە

یاریگا –

ئەیمەن حوسێن لە باشترین پێکهاتەی جامی ئاسیادایە، چوار یاریزانی قەتەڕیش لە پێکهاتەکەدان.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا باشترین پێکهاتەی جامی ئاسیای 2023ـی راگەیاندووە، کە قەتەڕی میواندار نازناوەکەی بەدەستهێنا، زۆرترین یاریزانی پێکهاتەکە لە هەڵبژاردەی قەتەڕ دەستنیشانکراون، مەشعەڵ بەرشەم، لوکاس مێندێز، حەسەن هەیدووس و ئەکرەم عەفیف لە پێکهاتەکەدان.

ئەیمەن حوسێن هێرشبەری عێراقی گەرچی لە قۆناخی 16 لەگەڵ شێرەکانی رافیدەین ماڵئاواییان لە جامی ئاسیا کرد، بەڵام بە تۆمارکردنی شەش گۆڵ ناوی لە پێکهاتەکەدایە، دوو یاریزانی ئوردن ناویان لە پێکهاتەکەدایە، کە لە یاریی کۆتایی تووشی شکست بوون.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button