ئەفریقاجامی ئەفریقا 2023گرنگترین

ژمارە پێوانەییەكانی كۆتدیڤوار دوای بردنەوەی جامی ئەفریقا

یاریگا –

هەڵبژاردەی كۆتدیڤوار لە دوای بردنەوەی نازناوی جامی نەتەوەكانی ئەفریقا چەندین ژمارەی پێوانەیی تۆمار كرد.

شەوی رابردوو لە یاری كۆتایی جامی نەتەوەكانی ئەفریقا هەردوو هەڵبژاردەی نەیجیریا و كۆتدیڤوار رووبەڕووی یەك بوونەوە و یارییەكەش بە بردنەوەی كۆتدیڤوار بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك كۆتایی هات.

گۆڵەكەی نایجێریا لەلایەن ویلیام ئیكۆنگ لە خولەكی 38تۆماركرا و گۆڵەكانی كۆتدیڤواریش لەلایەن فرانك كیسیێ و سێباستیان هالەر لە خولەكەكانی 62,81 تۆمار كران.

بەوەش هەڵبژاردەی كۆتدیڤوار بۆ جاری سێیەم لە مێژوویدا توانی نازناوی جامی نەتەوەكانی ئەفریقا بباتەوە.

ژمارە پێوانەییەكانی كۆتدیڤوار بەپێی تۆڕی ئۆپتا:

  •  كۆتدیڤوار تاكە هەڵبژاردەی جامی نەتەوەكانی ئەفریقایە بە پلەی سێیەم گەیشتبێتە قۆناخی داهاتوو توانیبێتی نازناوەكە بباتەوە.
  • جاری 12 بوو لە مێژوودا هەڵبژاردەی میواندار بتوانێت نازناوەكە بباتەوە.
  • ئێمرس فای بوو بە تاكە راهێنەر جامی نەتەوەكانی ئەفریقا بباتەوە كە لە كاتی دەستیپێكردنی پاڵەوانیەتیەكەدا راهێنەر نەبووبێت.
  • سێباستیان هالەر تاكە یاریزانە لە مێژووی ئەفریقادا گۆڵی بردنەوەی جامەكە بكات، لە كاتێكدا دوو نازناووەكەی دیكەیان بە لێدانی یەكلاكەرەوە بردووەتەوە.

 

Back to top button