ئینگلتەراراپۆرتی تایبەتگرنگترین

مانچێستەر یونایتد ‘وێمبڵی باکوور’ دروست دەکات

راتکڵیف دەیەوێت ئۆڵدترافۆرد تێکبدات

یاریگا –

سێر جیم راتکڵیف، سەرۆکی گروپی کۆمپانیاکانی ئینیەس ‘ineos’ خاوەنی 25%ی پشکەکانی مانچێستەر یونایتد رایدەگەیەنێت، یاریگایەکی نوێی هاوشێوەی وێمبڵی دەکاتە ماڵی یەکەمی مانچێستەر یونایتد.

کێشەی سەرەکی راتکڵیف لە دروستکردنی یاریگایەکی نوێ، چۆنیەتی مامەڵەکردنە لەگەڵ یاریگای ئۆڵدترافۆرد.

تەمەنی یاریگا ناودارەکەی مانچێستەر 114 ساڵە و یەکێکە لە گەورەترینەکانی بەریتانیا، بەڵام لە ماوەی رابردوودا چەندین کێشەی بۆ دروستبووە، جیا لەمەش یانە رکابەرەکان خەریکە یاریگای گەورە دروست دەکەن.

راتکڵیف بەبڕی 1.3 ملیار پاوەند پشکی لە مان یونایتد کڕیوەتەوە و هەر لە سەرەتاوە بەڵێنیدا، بڕی 237 ملیۆن پاوەند بۆ دروستکردنی یاریگا تەرخان بکات.

یەکێک لە بژاردەکان، نوێکردنەوەی ئۆڵدترافۆرد و فراوانکردنییەتی و ئەمەش نزیکەی 800 ملیۆن پاوەندی پێویستە، بۆیە دروستکردنی یاریگایەکی سەردەمیانە، بژاردەیەکی زۆر بەهێزە.

ئۆڵدترافۆرد
یاریگای ئۆڵدترافۆرد لە ساڵی 1910 دروستکراوە

راتکڵیف نایەوێت شوێنی مان یونایتد بگۆڕێت، بەڵکو دەیەوێت لە رووبەری دەوروبەری ئۆڵدترافۆرد، یاریگا نوێیەکە دروست بکات.

رۆژنامەی سەن بڵاویکردووەتەوە، راتکڵیف دەیەوێت لە نێوان هێڵی شەمەندەفەری باشوور و کەناڵی ئاوی بریج واتەر لە تەنیشت ئۆڵدترافۆرد دروست بکات.

رۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، راتکڵیف دەیەوێت یاریگاکە هاوشێوەی وێمبڵی بێت و شوێنی 90 هەزار هاندەر ببێتەوە.

ئۆڵدرافۆرد
پلانی نوێی جیم راتکڵیف بۆ دروستکردنی یاریگایەکی نوێ بۆ مانچێستەر یونایتد

وێمبڵی پێشوازی لە یاری کۆتایی یۆرۆی 2020 کرد و لە کۆتایی ئەم وەرزە، بۆ سێیەمین جار لە ماوەی 13 ساڵ یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ لەخۆدەگرێت.

چالاکی جیاواز لە وێمبڵی دەکرێن، لەوانە یارییەکانی بۆکسینگ، رەگبی و کۆنسێرتی گەورە، ساڵانە پێشوازی لە هونەرمەندی گەورەی جیهانی دەکات.

رۆژنامەکە روونیکردووەتەوە، راتکڵیف دەیەوێت بەشێک لە خەرجییەکە بخاتە ئەستۆی حکومەتی بەریتانیا، تاوەکو کارەکانی خێراتر بکات.

ئۆڵدترافۆرد
یاریگای ئۆڵدترافۆرد و ‘وێمبڵی باکوور’

یانەکانی مانچێستەر سیتی، ئارسیناڵ و تۆتنهام سوودیان لە وەرگرتنی زەوی لە حکومەت وەرگرتووە و یاریگایان لەسەر دروستکردووە، تەنیا لیڤەرپوول نەبێت، بڕیاریداوە لە ئانفیڵد بمێنێتەوە و یاریگاکە گەورە بکات، کەچی چێڵسی تاوەکو ئێستا بڕیاری کۆتایی نەداوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button