ئه‌وروپائیسپانیائینگڵته‌را

زانیارییە سەرەتاییەکان لەسەر پێکانەکەی دی خیا بڵاوکرانەوە

یاریگا
دەیڤید دی خیا، گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە یاری شەوی رابردووی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر سوید تووشی پێکان بوو و چاوەڕێ دەکرێت ماوەیەک لە یاریگاکان دوور بکەوێتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان پێکانەکەی قورسە و بەم هۆیەوە چاوەڕێ دەکرێت ماوەیەک لە یاریگاکان دوور بکەوێتەوە، ئەمە لە کاتێکدایە یانەکەی هەفتەی داهاتوو لە رکابەرییەکانی پرێمەرلیگ رووبەرووی لیڤەرپول دەبێتەوە.

دی خیا چەند هەفتەیەک لەمەوبەر گرێبەستەکەشی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد نوێکردۆتەوە و مانەوەی خۆی یەکلا کردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button