ئینگلتەرایاریگا

دێ خیا گاڵتە بە ئەفسانەیەکی مانچێستەر یونایتد دەکات

یاریگا –

دەیڤد دیخیا گۆڵپارێزی پێشووی یانەی مانچێستەر یونایتد لە کۆمێنتێکدا لە ژێر پۆستەکەی برۆنۆ فێرناندزدا گاڵتە بە رۆی کەین ئەفسانەی پێشووی یانەکە و شیکەرەوەی یارییەکانی مانچێستەریونایتد دەکات.

رۆی کەین ئەفسانەی یانەی مانچێستەر یونایتد دوای شکستە یەک لە دوای یەکی ئەم تیپە و ئاستێکی زۆر خراپی یاریزانەکان رەخنەی لێیان گرت و کەسی یەکەمی ئەورەخنانەش برۆنۆ فێرناندێز کاپتنی شەیتانە سوورەکان بوو.

سەبارەت بە برۆنۆ گوتی:

ئەگەر من بومایە، یەکەم شت کە دوای یارییەکەی ئەمڕۆ دەمکرد، ئەوە بوو کە کاپتنایەتی لێ وەربگرم. دەزانم بڕیارێکی گەورەیە و رەنگە هەندێک سەرلێشێواوی دروست بکات، بەڵام فێرناندێز سیفەتی کاپتنی نییە و پێویستی بە گۆڕینە.

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی:

برونۆ تەنها لەناو یاریگادا دەناڵێنێت و بەهۆی لاوازییەکەیەوە دەستەکانی لێرە و لەوێ فڕێدەدات. ئەو یاریزانێک نییە لە ئاستی کاپتنی مانچێستەردا بێت.

ئەم لێدوانانە لایەنگر و نەیاریان هەبوو و بۆ چەند رۆژێک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بابەتی گفتوگۆی هەواداران بوون.

ئەمڕۆ یونایتد بە تاکە گۆڵە جوانەکەی برۆنۆ بەربەستی فولهامی تێپەڕاند و سێ خاڵی یارییەکەی بەدەستهێنا. یاریزانە پورتوگالییەکە دوای یارییەکە لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ئاهەنگی سەرکەوتنی ئەمڕۆی گێڕا، بەڵام خاڵە سەرنجڕاکێشەکە لە بەشی کۆمێنتەکانی پۆستەکەیدا بوو.

دەیڤد دی خیا لە کۆمێنتێکدا لەگەڵ ئیمۆجییەکدا نووسیویەتی:

تۆ کاپتنێکی گونجاو نیت.

ئەم کۆمێنتە ئەمە دەردەخات کە گۆڵپارێزەکە وەکوو گاڵتە پێکردنێک و توانجێک لە رۆی کەین کۆمینتێکی لەم شێوەیەی نووسی بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button