ئینگلتەرا

دی خیا دەیەوێت پەیوەندی بە شەیتانە سوورەکانەوە بکاتەوە

یاریگا –

دەیڤد دی خیا، گۆڵپارێزی پێشووی یانەی مانچێستەر یونایتد، هێشتا لەگەڵ یاریزانانی ئەم تیپەدا کۆدەبێتەوە و هیوادارە رێگەیەک بدۆزێتەوە تاوەکوو بگەڕێتەوە.

گرێبەستەکەی دی خیا لەگەڵ مانچێستەر یونایتد لە کۆتایی وەرزی رابردوو کۆتایی هات و ئەو ئۆفەرەی لە لایەن مانچێستەروە پێشکەشی کرابوو لای ئەو قبوڵکراو نەبوو، ئەمەش وایکرد هەردوو لایەن لەیەکتر جیاببنەوە.

ئێریک تێنهاخ، راهێنەری مانچێستەر یونایتد، لە ئاستی ئەم یاریزانە لە تیپەکەی رازی نەبوو و داوای لە بەڕێوبەرانی یونایتد کرد ئاندرێ ئۆنانا لە جێگەی ئەو دابنێن، لەگەڵ کۆتایی هاتنی گواستنەوەکەشیدا هیچ کێشەیەکی نەبوو لەگەڵ رۆشتنی دی خیا لەم یانەیە، بەڵام دۆخەکە بەشێوەیەکی تر ئاڵۆز بوو.

ئاستی خراپی ئەو گۆڵپارێزە، هەروەها بڕیاری پەیوەندیکردنی بە کەمپی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بۆ جامی نەتەوەکانی ئەفریقا لە مانگی یەکدا، کە نزیکەی 9 یاری لە یانەکەی دوور دەکەوێتەوە، کێشەی زۆری بۆ یونایتد دروستکرد.

دی خیا کە تاوەکوو ئێستا بێ یانە ماوەتەوە، بە تامەزرۆییەوە دەیەوێت پەیوەندی بە شەیتانە سوورەکان بکاتەوە، لەم ماوەیەشدا چەندین وێنەی بڵاوکردۆتەوە کە ئەم دەنگۆیە پشتڕاست دەکاتەوە. ئەو کە پێشتر وێنەیەکی لەگەڵ برۆنۆ فێرناندێز بڵاوکردبووەوە، ئێستا لەگەڵ سێرجیۆ ریگیلۆن کۆبووەتەوە و هاندەرانی یونایتد پێیان وایە بەم شێوەیە بەنیازە ئارەزووی گەڕانەوەی بۆ ئەو یاریزانانە نیشان بدات.

تا ئێستا یونایتد رێوشوێنی فەرمی بۆ گەڕاندنەوەی ئەم یاریزانە نەناوە، بەڵام زۆرێک لە سەرچاوە نزیکەکانی ئەم یانەیە لە ماوەی کورتخایەندا باس لە ئەگەری گەڕانەوەی بۆ ئەم تیپە دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button