ئه‌ڵمانیا

بایرن میونشن بە دوای گۆڵپارێزیکی دیکە دەگەڕێت

یاریگا

چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر هەواڵێک بڵاوکرایەوە کە یان سۆمەر و ئەلێکساندەر نۆبڵ بایرن میونشنیان بەجێهێشتووە و ناڕوونی دۆخی مانوێل نۆیەری تەمەن 37 ساڵ وایکردووە باڤارییەکان بیر لە گواستنەوەی گۆڵپارێزێک بکەنەوە.

ماڵپەی بیڵد پشت راستی کردەوە دەیڤید دی خیا یەکێکە لە بژاردەکانی بایرن. ئەم گۆڵپارێزە تەمەن 32 ساڵە دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچستەر یونایتد بە یاریزانێکی ئازاد دادەنرێت و باڤارییەکان دەیانەوێت بیگوازنەوە.

بەڵام فلۆریەن پلێتنبێرگ ڕەتیکردەوە بایرن میونشن هیچ هەولێکی بۆ گواستنەوەی ئەو گۆڵپارێزە دابێت. هەرچەندە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەو گۆڵپارێزە ئیسپانییە پێشکەش بە بایرن کراوە، بەڵام مووچە بەرزەکەی و ئامادەنەبوونی لەسەر کورسی یەدەگ وایکردووە بەڕێوەبەرانی بایرن میونشن بیر لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە نەکەن.

بەم شێوەیە یانەی بایرن میونشن دەیەوێت پێش کۆتایی هاتنی بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان، گۆڵپارێزێکی نوێ بباتە ریزەکانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button