ئیسپانیا

نەسڕ ئۆفەرێکی خەیاڵی پێشکەشی دی خیا کردووە

یاریگا

یانەی نەسڕی سعودی ئامادەیە دەیڤید دی خیا گۆڵپارێزی ئیسپانی بگوازێتەوە ریزەکانی.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، یانە سعودیەکە ئامادەیە بۆ گواستنەوەی گۆڵپارێزەکەی پێشووی مانچێستەر یونایتد مووچەیەکی بەرزی پێشکەش بکات.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە بەرپرسانی یانە سعودیەکە ئۆفەرەکەیان پێشکەشی دی خیا کردووە و چاوەڕێ گلۆپی سەوزی ئەو گۆڵپارێزە دەکەن.

دی خیا ئەم هاوینە دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد، ریزەکانی ئەو یانەیەی جێهێشت و تاوەکو ئێستا بێ یانەیە.

لەلایەکی دیکەوە چەند رۆژی رابردوو دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە، بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید دەیانەوێت دی خیا وەکو شوێنگرەوەی کۆرتوا بگوازنەوە ریزەکانیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button