ئه‌وروپائیسپانیا

هازارد بە گاڵتە وەڵامی رەخنەکان دەداتەوە

یاریگا
ئێدین هازارد، یاریزانی بەلجیکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بە گاڵتەجاری وەڵامی رەخنەکان دەداتەوە.

ناوەڕاستکارە بەلجیکیەکە دوای یاری هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بەرامبەر قەزاقستان لە وەڵامی رۆژنامەنوسێک کە لێ دەپرسێت لە ئیسپانیا رەخنەیەکی زۆر لە ئاستی دەگیرێت گووتی ” من تاوەکو ئێستا زمانی ئیسپانی نازانم، بۆیە تێناگەم چی سەبارەت بە من دەڵێن، بەڵام بەڵێنیان پێدەدەم لە داهاتوو ئاستێکی باشتر پێشکەش بکەم “.

هازارد دوای پەیوەندی کردنی بە ریال مەدرید بەشداری حەوت یاریکردووە و تەنها گۆڵیکی کردووە، بۆیە زۆرێک لە هاندەرانی ئەم یانەیە لە ئاستی رازی نین.

بابەتی زیاتر

Back to top button