ئه‌وروپاجیهانسعودیەگرنگترین

کریستیانۆ خەڵاتی باشترین گۆڵکاری ئەوروپای 2023ـی بەدەستهێنا

یاریگا –

بە فەرمی یەكێتیی ئامار و مێژووی نێودەوڵەتی تۆپی پێ (IFFHS) کریستیانۆ رۆناڵدۆی وەک باشترین گۆڵکاری ئەوروپای 2023 ناساند.

فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی بۆ مێژوو ئامار (IFFHS) باوەڕپێكراوی فیفایە و ساڵانە باشترینەكانی جیهان دەستنیشان دەكات.

فیدراسیۆنەکە بڵاویکردووەتەوە، کریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی و کاپتنی یانەی نەسڕی سعودی خەڵاتی باشترین گۆڵکاری ئەوروپای ساڵی 2023ـی بەدەستهێناوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە دوو هەفتە لەمەوبەر لەلایەن هەمان فیدراسیۆن ئەستێرە پۆرتوگالییەکە بە باشترین گۆڵكاری جیهانی 2023 دەستنیشانكرا.

یەكێتیی ئامار و مێژووی نێودەوڵەتی تۆپی پێ دووپاتی کردووەتەوە، کریستیانۆ لە ساڵی 2023 گۆڵکاری ئەوروپایە، بە کردنی 54 گۆڵ پێش هەریەکە لە یاریزان کیلیان ئێمباپێ، هاری کەین و ئێرلینگ هالاند کەوتووە.

رۆناڵدۆ لە ساڵی 2023 لە 59 یاریدا 54 گۆڵی کرد، دوای ئەو کیلیان ئێمباپێی فەڕەنسی لە 53 یاری 52 گۆڵی کرد، هاری کەینی ئینگلیزیش لە 57 یاریدا 52 گۆڵی کرد و هالاندی نەرویجیش لە 60 یاریدا 50 گۆڵی کرد.

رۆناڵدۆی تەمەنی 38 ساڵ، لە مانگی 1ی ساڵی رابردوودا، بە گرێبەستێکی ئازاد پەیوەندی بە نەسڕ کرد، دوای ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچستەر یونایتد هەڵوەشاندەوە.

لەم وەرزەی خولی سعودی، کریس بە 19 گۆڵ لە پێشەنگی ریزبەندی گۆڵکاراندایە،  3 گۆڵ لە پێش ئالێکساندەر میترۆڤیچی هێرشبەری هیلالەوەیە.

ڤیدیۆ: هەر 54 گۆڵەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە ساڵی 2023 لەگەڵ یانە و هەڵبژاردەکەی

بابەتی زیاتر

Back to top button