ئه‌وروپاجیهانگرنگترین

براوەی سەرجەم خەڵاتەكانی یەكێتیی ئامار و مێژووی نێودەوڵەتی ” IFFHS ”

یاریگا –

لە چەند رۆژی رابردوودا یەكێتیی ئامار و مێژووی نێودەوڵەتی تۆپی پێ ( IFFHS)  براوەی خەڵاتی باشترینەكانی ساڵی 2023ی ئاشكرا كرد.

فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی بۆ مێژوو ئامار ( IFFHS ) باوەڕپێكراوی فیفایە و ساڵانە باشترینەكانی جیهان دەستنیشان دەكات.

براوەكانی IFFHS بۆ ساڵی 2023:

باشترین یاریزان:

ئێرلینگ هالاند، ئەستێرەی مانچێستەر سیتی بە باشترین یاریزانی جیهان بۆ ساڵی 2023 دەستنیشانكرا.

باشترین یاری درووستكەر:

كێڤن دی برۆین، ئەستێرەی مانچێستەر سیتی بە باشترین یاری دروستكەر بۆ ساڵی 2023 دەستنیشانكرا.

باشترین راهێنەری هەڵبژاردە:

لیۆنێل سكالۆنی، راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە باشترین راهێنەر لەسەر ئاستی هەڵبژاردەكان دەستنیشانكرا.

باشترین راهێنەری یانەكان:

پێپ گواردیۆلا، راهێنەری مانچێستەر سیتی بە باشترین راهێنەر لەسەر ئاستی یانە دەستنیشانكرا.

باشترین یاریزانی لاو:

جود بێڵینگهام، ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بە باشترین یاریزانی خوار 20 ساڵان دەستنیشانكرا.

باشترین گۆڵپارێز:

ئێدەرسن مۆرایس، گۆڵپارێزی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بە باشترین گۆڵپارێز دەستنیشانكرا.

باشترین گۆڵكار:

كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی یانەی نەسری سعودی بە باشترین گۆڵكاری ساڵی 2023 دەستنیشانكرا.

باشترین كۆڵكاری خولە بەهێزەكانی ئەوروپا:

هاری كەین، ئەستێرەی یانەی بایرن میونشن بە باشترین گۆڵكاری خولە بەهێزەكانی جیهان دەستنیشانكرا.

باشترین گۆڵكاری هەڵبژاردەكان:

رۆمیلو لوكاكۆ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەلجیكا بە باشترین گۆڵكاری هەڵبژاردە بۆ ساڵی 2023 دەستنیشانكرا.

باشترین ناوبژیوان:

سیمۆن مارچیناك، ناوبژیوانی پۆڵەندی بە باشترین ناوبژیوان بۆ ساڵی 2023 دەستنیشانكرا.

باشترین پێكهاتەی ساڵ:

گۆڵپارێز: ئێدەرسن

هێڵی بەرگری: ئالفۆنسۆ دەیڤز، كیم مین جای، روبن دیاز

هێڵی ناوەند: لیۆنێل مێسی، كێڤن دی برۆین، جود بێڵینگهام، رۆدری

هێڵی هێرشبردن: كیلیان ئێمباپێ، ئێرلینگ هالاند، هاری كەین

بابەتی زیاتر

Back to top button