سعودیەگرنگترین

یەکێتیی تۆپی پێی سعودیە یاسایەکی گرنگی گواستنەوەکان دەگۆڕێت

لە گواستنەوەی یاریزاناندا، یانەکان زیاتر ئازاد دەبن

یاریگا –

یاساکانی گواستنەوەی یاریزانانی بیانی لە خولەکانی سعودیە دەگۆڕدرێن.

بەگوێرەی یاساکانی ئێستای یەکێتیی تۆپی پێی سعودیە، یانەکان ناتوانن زیاتر لە هەشت یاریزانی بیانی لە تۆمارەکانیان بنووسن، رۆژنامەی دەیلی مەیڵ روونیکردووەتەوە، یەکێتیی تۆپی پێی سعودیە دەیەوێت سنووری تۆمارکردنی یاریزانی بیانی لە تۆماری یانەکان بۆ 10 یاریزان بەرزبکاتەوە.

ئەم گۆڕانکارییە هانی یانەکانی سعودیە دەدات، لە هاوینی داهاتوودا، لە گواستنەوەی یاریزاناندا دەستیان واڵاتر بێت، هەروەک پێشبینی دەکرێت، مێرکاتۆی هاوینی داهاتوو، مێرکاتۆی هاوینی سعودیە دەبێت.

لە راپۆرتی رۆژنامەکەدا هاتووە، سعودیە دەیەوێت گەورەترین ناوەکانی جیهانی تۆپی پێ کۆبکاتەوە و ستراتیجیەتی ئێستایان، گواستنەوەی یاریزانی بەهرەمەندە، تاوەکو لە ئەکادیمیاکانی نەسڕ، ئیتیحاد و هیلال کاروانی پیشەگەری دەستپێبکەن.

بە هۆی یارییەکانی پاڵەوانیەتی جامی ئاسیا، یارییەکانی خولی سعودیە تاوەکو 7ی فێبرایەر/شوباتی داهاتوو وەستاوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button