ئینگلتەرا

یاسایەک نایەڵێت ئارسیناڵ یاریزانە دڵخوازەکەی خۆیان لەم زستانەدا بگوازنەوە!

یاریگا –

بەهۆی پابەندبوون بە یاسایەکی تایبەت لە بەریتانیا، ئارسیناڵ بێبەش دەبێت لە گواستنەوەی یاریزانە دڵخوازەکەی لەم زستانەدا.

ئارسیناڵ ئامانجی بوو لەم زستانەدا بۆ بەهێزترکردنی بژاردەکانی هێڵی بەرگری تۆپچیەکان بەرگریکارێک بگوازنەوە. بۆ ئەو مەبەستەیش چاویان لە تواناکانی یۆرێل هاتۆی ئایاکس بڕیبوو.

بەڵام گەنەرز بێ ئومێد کرا کاتێک یاسایەکی تایبەت هاتە بەر باس. وردەکاریی ئەو یاسا تایبەتەیش ئەوەیە بەرگریکارە هۆڵەندیەکە هێشتا نەبووەتە 18 ساڵ و، یاسای بەریتانیایش لە دوای چوونە دەرەوەی وڵاتەکە لە یەکێتی ئەوروپا کە بە (برێکزت Brexit) ناسراوە، ڕێگە نادات خوار تەمەن 18 ساڵ بێت و لە بەریتانیا کار بکات. بەوەش دەبێت ئارسیناڵ تا هاوین چاوەڕێ بکات کە تەمەنی هاتۆ 18 ساڵی پڕ دەکاتەوە ئەوکات.

هاتۆی بەرگریکار دەتوانێت ئەم زستانە ڕوو بکاتە هەر یانەیەک کە خۆی دەیەوێت، بەوپێیەی یاساکە تەنها بەسەر یانەکانی بەریتانیدا جێبەجێ دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button