ئاسیاگرنگترین

بەهای سۆن لە 21 هەڵبژاردەی ئاسیا زیاترە

یاریگا

سۆن هیونگ مین، هێرشبەری هەڵبژاردەی کۆریای باشوورەوە یەکێکە لە ئەستێرە دیارەکانی جامی نەتەوەکانی ئاسیا، هاندەرانی هەڵبژاردەکەشی هیوایەکی زۆریان لەسەر هەڵچنیوە.

جامی نەتەوەکانی ئاسیا لە 12ـی کانوونی دووەم تا 10ـی شوبات لە لایەن قەتەرەوە میوانداری دەکرێت. لەم پاڵەوانێتییە گەورەیەی تۆپی پێی کیشوەری کۆن، جیاوازی زۆر هەیە، یەکێک لەوانە پەیوەندی بە نرخ و بەهای تیپەکانەوە هەیە، بەجۆرێک کە بەهای یەک یاریزان زیاترە لە 21 هەڵبژاردەی بەشداربووی جامی نەتەوەکانی ئاسیا.

گۆڵکارەکەی یانەی تۆتێنهام و هەڵبژاردەی کۆریای باشوور یەکێکە لە ئەستێرە دیارەکانی جامی نەتەوەکانی ئاسیا، ئەو یاریزانە بەهاکەی لە ماڵپەڕی ترانسفێرمارکێت 50 ملیۆن یۆرۆیە.

بەهای یاریزانە کۆرییەکە لە 21 هەڵبژاردەی بەشداربوو لە جامی نەتەوەکانی ئاسیا بەرزترە، تەنها سێ وڵاتی کۆریای باشوور، ژاپۆن و ئێران بەهایان لە سۆن بەرزترە، تەنانەت ئوسترالیا و سعودیەش بەهای کۆی یاریزانەکانیان لە ئەستێرەی سپێرز کەمترە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button